نیسان 13, 2024 10:00 Asia/Tehran
  • ئێران، کەمتەرخەمیی ڕۆژاوا بەرامبەر بە جەنایەتەکانی ڕژێمی ئیسراییلی شەرمەزار کرد

ئەمیرعەبدوڵاهیان سەبارەت بە پەلاماری ڕژێمی ئیسراییل بۆ سەر بەشی کۆنسوڵیی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیمەشق، کەمتەرخەمی و کاردانەوە نیشان نەدانی ئینگلیز بۆ شەرمەزار کردنی ئەم کردەوەی دایە بەر ڕەخنە و گازندەوە.

ئەمیرعەبدوڵاهیان بە پێداگری لەسەر پێویستیی ڕاگیردرانی خێرای ژینۆساید و جەنایەتی جەنگی لە کەرتی غەززە و کەرتی ڕۆژاوای کە تەنیا ڕێگاچارەی کاریگەر و بەسوود بۆ گەڕانەوەی ئارامی و هێوری بۆ ناوچەکەیە، وتیشی: تاران هەرگیز لەدووی تەشەنەی کێشە و ناکۆکی لە ناوچەکە نەبووە بەڵام لە هەمبەر پەلاماری تیرۆریستیی ڕژێمی ئیسراییل بۆ سەر باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشق و بێدەنگەکردنی ئەمریکا و ئینگلیز، بە مانای هاندانی نەتانیاهۆیە بۆ بەردەوامبوون لە سەر شەڕنانەوە و بڵێسەپێدانی ئاگری شەڕ لە ناوچەکەدا.

"دەیڤید کامێروون"ی وەزیری دەرەوەی بەریتانیایش لەم پێوەندییە تەلەفونییەدا بە ئاماژە بە شەڕ و کێشەی ئێستا لە ناوچەکە، خوازیاری دانبەخۆداگرتنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو و پێیداگرت: دانبەخۆدانەگرتنی لایەنەکان دەتوانێ تەشەنەی یەکجار زۆری شەڕ و کێشەکانی بە دواوە بێ.

کامێروون لە درێژەدا بە نیگەرانی دەربڕین بەرامبەر بەرامبەر بە بەردەوام بوونی شەڕ و کێشە لە دەریای سوور، سەبارەت بە فەلەستینیش وتی: ئەمریکا گەڵاڵەیەکی بۆ ئاگربڕ ئاراستە کردووە کە بێتوو لایەنەکان ڕازی بن پێی، ئەوا دەسڕاگەیشتن بە ئاگربڕ گونجاو دەبێ.

وەزیری دەرەوەی ئێران پێشتریش لەگەڵ "ئانالنا بێربووک" وەزیری دەرەوەی  ئەڵمانیش سەبارەت بە پەلاماری ڕژێمی ئیسراییل بۆ سەر بەشی کۆسوڵیی باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشق وتووێژی کردبوو. 

سەرپەیڤ