ئەمیرعەبدوڵاهیان: ئێران سێ و دوو ناکات بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i426558-ئەمیرعەبدوڵاهیان_ئێران_سێ_و_دوو_ناکات_بۆ_پاراستنی_بەرژەوەندییەکانی
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی؛ کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ پاراستنی بەرژوەندییە یاساییەکانی خۆی بەرامبەر بە هەر دەسدرێژییەکی تازە، بە بێ سێ و دوو دێتە مەیدانەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 14, 2024 19:20 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی؛ کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ پاراستنی بەرژوەندییە یاساییەکانی خۆی بەرامبەر بە هەر دەسدرێژییەکی تازە، بە بێ سێ و دوو دێتە مەیدانەوە.

حسین امیرعبداللهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئێکانتی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس، لە کاردانەوە بە وەڵامدانەوەی ئێران بە جەنایەتەکەی ڕژێمی زایۆنی لە دیمەشق وتی؛ بەجێهێنانی بەرەڤانیی ڕەوا و یاسایی، پیشاندەری ستراتژیی هەست بە بەرپرسایەتی کردنی ئێرانە بەرامبەر بە ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.

سەرۆکی دەزگەی سیاسەتی دەرەوەی ئێران راشکاوانە رایگەیاند؛ کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم قۆناغەدا، هیچ بەنیازی درێژەپێدانی ئۆپەراسیۆنی بەرگریکارانەی نییە، بەڵام بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە یاساییەکانی خۆی بەرامبەر بە هەرچەشنە دەسدرێژیی تازە،  بە بێ هیچ سێ و دوو کردنێک دێتە مەیدانەوە.