نیسان 15, 2024 12:00 Asia/Tehran

زانایانی پایەبەرزی ئەهلی سوونەتی پارێزگەی کوردستان ڕێزو سپاسیان کرد لە هەڵمەتە بەربڵاوەکەی سپا بەدژی ڕژیمی زایۆنیست و ئەو کارەیان بە هۆکاری دڵخۆشی نەک هەر گەلی ئێران بەڵکوو سەرجەم خەڵکی جیهانی ئیسلام زانی.

مامۆستا فایەق ڕۆستەمی نوێنەری خەڵکی کوردستان لە مەجلیسی بلیمەتەکانی ڕێبەری وێڕای ئاماژە بەو هەڵمەتە بەربڵاوە ڕێزی گرت لەو هەنگاوە بەجێ و هیوابەخشەو وتی بەڕاستی ئەو هەڵمەتە یەگجار دلێرانەو قارەمانانەو هێزمەندانە بوو.

ناوبراو وتی: ئەو هێرشە نەک هەر بوە هۆی دڵخۆشی و شادمانی خەڵکی ءیران بەڵکوو دڵی جیهانی ئیسلامیشی شاد کرد، چونکا ڕژیمی زایۆنیست هیچ ئاسەوارێکی مرۆڤانەی نیەو هەموولایەک لێی بێزارن.

مامۆستا محمدئەمین ڕاستی زانای پایەبەرزی ئەهلی سونەت"یش وێڕای ڕێزگرتن لەو هەڵمەتەی سپای پاسداران وتی دیارە بەڕاستی کە ئەرکی سەرجەم خەڵکی موسوڵمان بەتایبەت لایەنگرانی نیزامی ئیسلامی ئەوەیە کە سەرەتا سپاسی مەقامی مەزنی ڕەهبەر بکەن کە ئەو فەرمانە مسۆگەرەی دەرکرد.

سەرپەیڤ