نیسان 17, 2024 08:00 Asia/Tehran

حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان بە دەربڕینی ڕێز و سپاس بەرامبەر بە هەوڵەکانی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە یارمەتیدانی خەڵکی فەلەستین وتیشی: لەبەر ناکارامەیی ئەنجومەنی ئاسایش و ئیدانەنەکرانی پەلاماری ڕژێمی ئیسراییل بۆ سەر باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشق، لە ئاکامدا تەنیا بژاردەیەک لەبەردەم ئێمەدا مایەوە، بەرەڤانیی یاسایی و ڕەوا لە خۆمان و بیرازکردنی ڕژێمی زایۆنی بوو.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژی تەلەفوونیدا لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ، ئۆپەراسیۆنی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دژ بە بنکە و ناوەندە سەربازییەکانی ڕژێمی دەسدرێژکاری زایۆنی لە چوارچێوەی بەرەڤانییەکی یاسایی و ڕەوا و بە پێی مافە نێودەوڵەتییەکان شی کردەوە و وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرباری ئەوەی کە دەیتوانی ئەم ئۆپەراسیۆنە لە ئاستێکی بەربڵاوتردا بەڕێوە ببات، تەنیا ئەو بەشەی ناوەندە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی کوتا کە لەوێوە پەلامار کرابوویە سەر باڵوێزخانەی وڵاتی ئێمە لە دیمەشق.

سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران راشیگەیاند: ئاسایشی ناوچەکە بۆ ئێمە گەلێک گرینگە، بەڵام ڕژێمی زایۆنی شەش مانگە خەریکی قەڵاچۆ و ژینۆساید کردنی منداڵان و ژنانی بێ دەرەتانی غەززەیە و ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی پێشی پێ ناگرن. ئایا شەش مانگ شەڕ و جەنایەت و ژینۆسایدی ئیسراییل بەس نییە و کۆمەڵگای جیهانی کەی دێتە مەیدانەوە بۆ کۆتایی هێنان بەم ژینۆساید و جەنایەتانە؟ئانتۆنیۆ گۆتێرێشیش بە ئاماژە بە ئۆپەراسیۆنەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دژ بە ڕژێمی ئیسراییل، خوازیاری بەردەوامبوونی دانبەخۆداگرتنی لایەنەکانی شەڕ لە قەیرانەکانی ناوچەکەدا بوو. 

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کرد: من دیسان هەرچەشنە پەلامار و دەسدرێژی کردنە سەر شوێنە دیپلۆماتیکەکان شەرمەزار دەکەن و پێداگریشم لە سەر ئەوەی کە شوێن و باڵاخانە دیپلۆماتیکەکان دەبێ پارێزاراو بمێننەوە. 

سەرپەیڤ