ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: بەرو دوای هەڵمەتەکەی وەعدەی سادق ئەمریکامان لێ ئاگادار کردۆتەوە
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان"ی وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەروبەندی گەیشتنی بە نیۆیۆرک سەبارەت بە هەڵمەتە سزادەرەکەی وەعدەی سادق ڕایگەیاند کە ئێمە لە بەرو دوای ئەو هەڵمەتەدا، ئەمریکامان لێ ئاگادار کردۆتەوە.
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان"ی وەزیری دەرەوەی ئێران کە بەئامانجی بەشداری لە کۆبوونەوەی باڵای لیژنەی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەپەیوەند لەگەڵ پرسی فەلەستین سەردانی نیۆیۆرکی کردوە بەر لەوە پێداگری کرد کە لەو کاتەوە کە لە ئێران بڕیار درا کە بەئاراستەی ماف یاسای نێودەوڵەتی و بەرگری ڕەوا وڵامی پێویست بدرێتەوە بە ڕژیمی زایۆنیست و وریایی دان و سزای پێویست بەڕێوە بچی ئەمریکامان لێ ئاگادار کردۆتەوە.
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان"ی وەزیری دەرەوەی ئێران بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند کە بەر لەو هەڵمەتە بە ڕونی بە لایەنی ئەمریکیمان ڕاگەیاند کە بنکەو بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە ناکەینە ئامانج مەگە ئەوەی کە ئەمریکا بۆخۆی بیهەوێ پاڵپشتی لەو ڕژیمە بکا.
ناوبراو بڕیار وایە ئەمڕۆ لەو کۆبوونەوەدا لەژێر سەردێڕی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بۆوێنە پرسی فەلەستین بەشداری و گوتار پێشکەش بکا.