نیسان 19, 2024 17:38 Asia/Tehran

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە وتووێژ لەگەڵ سی ئێن ئێن وتی : شەوی یەکشەممەی ڕابردوو ئێمە وڵامی پەلاماری رژێمی زایۆنیستی بۆسەر کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیمەشقمان دایەوە .

 وڵامی ئێمە بە ڕژێمی زایۆنیستی بەشێوەی بەرتەسک و زۆر کەم بوو  .  ئەمە لەحاڵێکدا بوو  کە ئێمە ئەمانتوانی وڵامێکی توندتر بدەینەوە بە رژێمی ئیسرائیل.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی ئەگەر بێت و ڕژێمی ئیسرائیل دیسانەوە دەست بداتە ئاژاوەگێڕی و هەوڵدان بەدژی بەرژەوەندییەکانی ئێمە ، وڵامی دواتری ئێران خێرا  بەهێزترو بەبڕ شتانە تر دەبێت.گ

ناوبراو وتیشی ئێمە  بە دوای ئەوەدا نین کە ئاڵۆزی و قەیران لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەرە بستێنێ   کە وایە هیوادارین ڕژێمی ئیسرائیل هەڵەی پێشووی دوپات نەکاتەوە.

سەرپەیڤ