ڕەیسی: ئیسراییل یەک هەڵەی لێوە ببیندرێ، هیچی لێ نامێنێتەوە
نیسان 24, 2024 12:35 Asia/Tehran
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیداری بلیمەتانی ئەیالەتی پەنجابی پاکستان وتی؛ بێتوو ڕژێمی زایۆنی دیسان هەڵەیەک بکات و دەسدرێژی بکاتەوە سەر خاکی پیرۆزی ئێران، ڕەوشەکە گەلێک جیاواز دەبێ و ئیتر ئەوە خاڵی کۆتایی ئەم ڕژێمە دەبێ.