سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ سریلانکا؛ واژۆکرانی پێنج بەڵگەی هاوکاری
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i426829-سەفەری_سەرۆک_کۆماری_ئێران_بۆ_سریلانکا_واژۆکرانی_پێنج_بەڵگەی_هاوکاری
پێنج بەڵگەی هاوکاری لە نێوان کاربەدەستانی باڵای ئێران و سریلانکا لە بواری کلتوور، سینەما، گەشتیاری، زانست و تەکنۆلۆژیا بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمارانی دوو وڵات واژۆ کرا.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
نیسان 25, 2024 10:15 Asia/Tehran

پێنج بەڵگەی هاوکاری لە نێوان کاربەدەستانی باڵای ئێران و سریلانکا لە بواری کلتوور، سینەما، گەشتیاری، زانست و تەکنۆلۆژیا بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمارانی دوو وڵات واژۆ کرا.

سەید ئیبراهیم ڕەیسی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بە بانگهێشتی فەرمیی هاوشانی سریلانکایی خۆی ڕۆژی چوارشەممە سەردانی ئەم وڵاتەی کردووە، گەورەپرۆژەی کارەبایی ئاویی "ئومائۆیا"ی ئەم وڵاتەی وەکوو یەکێک لە گەورەترین پرۆژەکانی بنێری ڕاژەکاریی تەکنیکیی ئەندازیاری کۆماری ئیسلامیی ئێرانی خستەگەڕ.

لە سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ سریلانکا هەروەها پێنج بەڵگەی هاوکاری لە بواری "هاوکاریی کلتووری، زانستی، تەکنیکی، میدیا، وەرزش و لاوان" لە نیوان دوو وڵات واژۆ کرا.

هەوڵی پسپۆڕانی ئێرانی لە ساڵانی پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی بۆتە هۆی ئەوەی ئێران لە ڕیزی پێنج بانترین وڵاتی سازکەری تووربینی هێزگەیی جیهاندا بێ و زیاتر لە ٩١%ی پارچەکانی پێویستی پیشەسازیی هێزگەیی خۆی لە ناوخۆ بەرهەم بێنێ.