نیسان 29, 2024 11:00 Asia/Tehran

چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، ڕایگەیاند کە وریایی دەدەینە ئەو پارت و لایەنە شەڕخوازانە کە با منداڵ و مێرمنداڵان نەکەنە ئامێرێک بۆ یاریەکانی خۆیان.

چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، وێڕای ئاماژە بە کێشەکانی بەردەم هەرێـمی کوردستان بۆوێنە خۆحەشاردانی چەند گروپێکی چەکدار لەو ناوچە ڕایگەیاند کە وریایی دەدەینە پارت و لایەنە شەڕخوازەکانی جێگیر لە هەرێمی کوردستان کە با منداڵ و مێرمنداڵان نەکەنە ئامێرێک بۆ یاریەکانی خۆیان.

ساڵانێکی زۆر شەڕو خوێنڕێژیەکەیان جگە لە قوربانی کردنی بە هەزاران کوردو ناکورد هیچ ئاکامێکی دیکەی نەبوەو زۆرتر لە دەیان ساڵ شەڕ لەگەڵ حکومەتی ناوەندی و تیرۆرو ڕفاندن و چەتەیی و هەڵخەڵەتاندنی ژن و پیاوان و ژیان لە چیاو زۆزان هیچ دەسکەوتێکی دیکەی نەبوە بۆیان.

چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، بە مسۆگەری ڕادەگەیەنێ کە بێتوو پەکەکەو دیموکڕات و پەژاک و پاک و کۆمەڵەو شەڕی ئەو لایەنە کوردیانەو لەگەڵ حکومەتی ناوەندی ئێران لەئارادا نەبوایە هەنوکە ناوچە کوردیەکانی ئێران زۆر هێورترو پەرەگرتووتر دەبوون.

سەرپەیڤ