May 07, 2024 07:00 Asia/Tehran

جێگری فەرماندەری گشتی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند چەکئامێری بەرگریکاری ئێران هاووئاستی دوایین دەسکەوتی تیکنیکی ئەندازیاریی هاوچەشنن لە وڵاتانی پێشەنگ لەو بوارەدا.

ئەمیری سەرتیپ محمدحسین دادرەس"ی جێگری فەرماندەری گشتی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران دوێنێ یەکشەم لەمیانەی ڕێوڕەسمێک دا ڕایگەیاند کە چەکئامێری بەرگریکارانەی هێزە چەکدارەکان هاوئاستی دوایین دەسکەوتە تەکنیکی - ئەندازیاری وڵاتانی پێسەنگە لەو بوارەداو پێویستە ئەو ئاستە لەبواری شەڕی سەختیش دا بە کەڵکوەرگرتن لە لێهاتوویی هێزی مرۆیی و هێزی نەرمی گەنجانی ئێرانی ببێتە هۆی سەرکەوتنی زۆرتر.

جێگری فەرماندەری گشتی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران هاریکاری و هەلسو کەوتی نێوان کاربەدەستان و بێرو بڕاو بە ئامانجەر بەرزەکانی کۆماری ئیسلامی سەرەڕای سەرجەم پەلامارە کەلتوری و سیاسی و ئابوریەکان"ی بە بەشێک لەو بنەمایانە زانی کە نیزامی پیرۆزی ئیسلامی لەبەرامبەر هەرچەشنە پیلان و داسەپاندن و گۆڕینی بەهاکانی بەدور لە ئیسلام ڕزگار بکا.

سەرپەیڤ