May 10, 2024 12:00 Asia/Tehran

چاودێری گومرکاتی پارێزگا و بەڕێوەبەری گشتیی گومرکی کرماشان باسی گەشەی ٩٨ لەسەدی نرخی کەل و پەلی هەناردەیی لە گومرکی خوسرەوییە لە یەکەم مانگی ئەمساڵی هەتاویی کرد.

عەلی ئەسغەر عەباسزادە ڕایگەیاند: لە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵدا ٦١ ملیۆن و ٥٠٤ هەزار دۆلار کاڵای هەناردەکراو بە کێشی ٨٥ هەزار تۆن لە گومرگی خوسرەویدا تۆمار کراوە کە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو هەناردەی خوسرەوی بە ڕێژەی ٩٨% زیادی کردووە.

عەباسزادە باسی لەوەش کرد کە کاڵا و شت و مەکی سەرەکی هەناردەکراو کە لە گومرگی خوسرەوی تۆمار کراون بریتین لە کلینکری چیمەنتۆ، بەردەئاسن، سەوزە و میوە و تەڕەکاڵ، ساردکەرەوە (موبەڕیدە)ی ئاوی، شێڵمان و وەرەقی پۆڵا، جۆرە جیاوازەکانی کاشی. گومرکی خوسرەوی ڕاشیگەیاندووە کە ١٢ ملیۆن و ٤١٠ هەزار دۆلار شت و مەک بە کێشی 26 هەزار و 448 تەن ڕەوانەی عێراق کراوە.

عەباسزادە ڕاشکاوانە رایگەیاند رادەی کەل و پەل و شت و مەی هەناردەکراو لە ڕێگای گومرکی خوسرەوەییە بەرەو عێراق لە چاو هەر ئەو ماوەیەی ساڵی ڕابردوو لە باری بایەخەوە ٣٦% هەڵکشاوە. ناوبراو ڕاشیگەیاند: کاڵای سەرەکی هەناردەکراو کە بەم گومرگەدا تێدەپەڕێ، کاشی و سرامیک، چیمەنتۆی سپی، هێلکە، کێک و بسکیت، شووشە و چەن شتی دیکەیە.

سەرپەیڤ