May 20, 2024 14:09 Asia/Tehran

حیزبوڵڵای لوبنان لە ڕاگەیاندراوێک دا سەرەخۆشی کرد بەبۆنەی شەهادەتی سەرۆک کۆمارو وەزیری دەرەوەو شاندە هاوڕێکەیان.

لە پەیامەکەی حیزبوڵڵای لوبنان دا وتراوە کە ڕوداوی بەژانی شەهیدبوونی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و برای ئازیزمان حسین ئەمیرعەبدوڵڵاهیانی وەزیری دەرەوەو ئایەتوڵڵا محمدعەلی ئالی هاشمی نوێنەری حەزرەتی ئیمام خامنەیی لە پاڕێزگەی ئازەربایجانی رۆژهەڵات و هەموو هاوڕێکانیان سەرەخۆشی دەکەین و هاودەردی دەکەین لەگەڵ، گەل و ڕەهبەری ئێران.

سەید حەسەن نەسروڵڵای سکرتێری گشتی  حیزبوڵڵای لوبنانیش بەتایبەت بەو بۆنەوە سەرەخۆشی کرد.

ئەمیری قەتەریش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس دا ڕایگەیاند کە بەبۆنەی کۆچی دوایی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران سەرخۆشی دەکەین لە حکومەت و گەلی ئەو وڵاتە.

حکومەتی بلاڕووسیش لە دژکردەوە بەرامبەر بە شەهیدبوونی سەرۆک کۆماری ئێران و شاندە هاوڕێکەی ڕایگەیاند کە هاوڕێ ڕاستەقینەکەمان شەهید بوو وتی ئەو کارەساتە قەرەبوو هەڵنەگر هەر بۆ گەلی ئێران نیە بەڵکوو دۆستی ڕاستەقینەی ئێمە شەهید بوە.

سەرۆک وەزیرانی هیندیش لە پەیامێک دا ڕایگەیاند کە لەو هەواڵە یەگجاردڵگران و خەمناک بوە، ئاندرێ مۆدی سەرۆک وەزیرانی هیند وتی لە کۆچی دوایی خەمناکی سەید ئیبراهیم  ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ءیران یەگجار و لەڕادەبەدەر دڵگران و غەمناک بوەو لەم کاتە ناخۆشە دا هیندستان هاوپشتی گەلی ئێرانە.

سەرپەیڤ