May 21, 2024 09:09 Asia/Tehran

لە کۆڕی بەپەلەی سەرانی سێ دەزگەی بەڕێوەبەرایەتی وڵات بە میوانداریی "موخبر" جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار، جەخت کرا لەسەر بەردەوامکرانی راژەکاری گەیاندنی دەوڵەتی جەماوەری و هاوکاریی سەرۆکانی سێ دەزگەی بەڕێوەبەر.

ئەو کۆڕە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ و پاش ڕاگەیێندرانی هەواڵی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا رەئیسی، سەرۆک کۆماری خۆشەویست و جەماوەری و شاندی هاوڕێی، بەمیوانداریی "موخبر" جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار بەڕێوە چوو.

"محەممەد باقر قالیباف" و حوججەتولئیسلام "موحسین ئێژەیی" سەرۆکانی دوو دەزگەی یاسادانان و دادەوانی وێڕای سەرەخۆشی لە ڕێبەری باڵای شۆڕش، خەڵکی خودان ڕێزی ئێران و جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران، پێیان داگرت لەسەر هاوکاریی تۆکمەوتەواو لەگەڵ دوکتور موخبر، بۆ جێبەجێکردنی ئەرک و بەرپرسایەتییەکانی دەزگەی کارگێڕیی.

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران لەو دانیشتنەدا وێڕای ڕاگەیاندنی مەخابنی و بەپەرۆشبوونی قووڵی ئەندامانی کابینەی دەوڵەت، وتی: ڕێگای سەرۆک کۆماری کۆچکردووی ئێران، ئایەتوڵڵا رەئیسی لە جێبەجێکردن ئەرک و بەرپرسایەتییەکاندا بێ هیچ کێشەو ئاستەنگێک، پێوشوێن دەگرین و ڕێبەری باڵای شۆڕش و گەلی بەئەمەگی ئێران، دڵنیا بن ڕێگای ئێمە، هەمان ڕێگای سەرۆک کۆمااری جەماوەرییەو خزمەت و ڕاژەکارییەکان بەردەوام دەکرێن.

سەرپەیڤ