بەشداری حەشیمەتی ماتەمباری شاری تەوڕێز لە ڕێوڕەسمی ماڵاوایی لە تەرمی شەهیدانی ڕوداوە ئاسمانیەکەی ئێران
حەشیمەتی ماتەمبارانی شاری تەورێز لە هەوایەکی برێک ساردداو بۆ ماڵاوایی لە تەرمی شەهیدانی ڕوداوە ئاسمانیەکەی تیمی سەرۆک کۆماری ئێران کۆبوونەوە.
خەڵکی شاری تەورێز لەکاتی بڵاو بوونەوەی هەوای کەوتنەخوارەوەی ئەو کۆپتەرە دەست بەدۆعابوون کە دیسانەوە خزمەتگوزارەکانی وڵات ببینەوە، بەڵام چارەنووس جۆرێکی دیکە بوو بەداخەوە هەواڵی گیان بەخت کردنی ئەو کەسانە خەمێکی گەورەی خستە نێو دڵی خەڵکی ءیران و تەورێزەوەو خەڵکی ئەو شارەی ڕەشپۆش کردو هەرئێستا ماتەمباری ئەو روداوەن تاکوو ڕیز بگرن لە زەحمەتەکانی سەرۆک کۆمارو شەهیدانی دیکەی ئەو ڕوداوە.
هاوکات ئەمڕۆ خەڵکی شارەکانی دیکەی ڕۆژئاوای وڵات و بەتایبەت هەر تەورێز سەرەڕای ئەوەی کە ىڕیار وابوو لە کاتژومێر نۆو نیوەوە ئەو ڕێوڕەسمە بیڕیوە بچێ هاتوونە سەر ڕیگەکانی ڕێوڕەسمی بەرێکردن و ماڵاوایی لە شەهیدان و ڕاپۆرتەکانیش ڕادەگەیەنن کە خەڵکی تەورێز زۆر زووتر لەوکاتە هاتونە شوێنی ئەو ڕێوڕەسمە.
شایانی باسە تەرمی سەرۆک کۆمار بەڕێ کراوەتە قوم و لەلای گڵکۆی پیرۆزی حەزرەتی فاتیمەی مەعسوومە وەک شوێنێکی پیرۆزی شیعەکان تاکوو مزگەوتی پیرۆزی جەمکەران بەڕێ دەکرێ و سبەینێش بڕیارە ڕێورەسمی ماڵاوایەکەی لە تاران بەڕیوە بچی.