بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی ئیمام خومەینی؛ فەلەستین و ڕابوونی ئیسلامی
کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی ئیمام خومەینی (رە)؛ فەلەستین و رابوونی ئیسلامی شەوی رابردوو بە بەشداری بیرمەندانێک لە وڵاتانی جۆراوجۆری ئیسلامی و عەرەبی و وڵاتانی دیکەی جیهان بەڕێوەچوو.
ئایەتوڵا حەسەن ئەختەری سەرۆکی لیژنەی پاڵپشتی لە شۆڕشی ئیسلامیی خەڵکی فەلەستین لە کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی ئیمام خومەینی (رە)؛ فەلەستین و رابوونی ئیسلامی وتی: ئیمامی خوالێخۆشبوو لە هەمان دەسپێکی بزاڤی شۆڕشی ئیسلامییەوە، بەردەوام وشداری دەدا لە حاند پڕمەترسیی بوونی ڕژێمی زایۆنمی بۆ ئۆمەتی ئیسلام و هەموو مرۆڤایەتی.
ناوبراو رایگەیاند؛ ئیمام خومەینی(رە) هەر لە هەمان سەرەتاوە دەستی دایە پاڵپشتی کردنی خەڵکی فەلەستین و خۆراگریی فەلەستین و تەنانەت فەتوای دا کە موسڵمانان دەتوانن یارمەتییەکانیان وەک سەدەقات خەرجی پاڵپشتی کردنی گەلی فەلەستین بکەن.
ئایەتووڵلا ئەختەری لە درێژەدا ئاماژەی دایە شەپۆلی گشتداگری پشتیوانی کردنی خەڵکی فەلەستین لە وڵاتانی ئەورووپایی و ئەمریکادا و بەتایبەت لە کۆمەڵگای خوێندکاران و زانکۆییەکانی ئەورووپا و ئەمریکادا و پێیداگرت کە وڵاتانی ئەورووپایی و ئەمریکایی و لاوانیان هەستاونەتەوە بۆ پاڵپشتی کردنی خەڵکی فەلەستین و ئەم لاوانە خوازیاری پچڕانی یارمەتییەکان بە ڕژێمی زایۆنین، ئەوە بۆ ژمارێک وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی کە یارمەتیی ئەم ڕژێمە جەنایەتکارە دەدەن پەڵەی شەرمەزارییە.