حوزه‌یران 20, 2024 14:41 Asia/Tehran
  • پزیشکیان: شاندەری حۆکمرانی ڕەزامەندی خەڵکە

بەربژاری چواردەهەمین خۆلی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بەئاماژەدان بەنامەی ئەمیری مومنان حەزرەتی عەلی "ع" بە مالیکی ئەشتەروتی: شاندەری حۆکمڕانی ڕەزامەندی خەڵکە

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەداوسیما، کەناڵی دووی سەداوسیمالەبەرنامەیەکی فەرهەنگی میوانداری بەڕێز مەسعود پزیشکیان ، بەربژاری چواردەهەمین خۆلی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران هاوڕێ دووکەس لە ڕاوێژکارانی ناوبراو بەڕێز سەیید محەممەد بەهەشتی و محەممەد فازڵی بوو. کارناسانی بەرنامەیش خاتووئیلهام یاوەری، سەرۆکی ڕێکخراوی پەروەردەکردنی بەهرە ولێهاتوویی دەرەخشان"سەمپاد" بەڕێزحسێن ئینتزامی، جێگری پێشووی ڕۆژنامەوانی وەزاڕەتی ئیرشادوبەڕێزشەهاب ئیسفەندیاری - سەرۆکی زانکۆی ڕادوێ وتەلەفیزیۆن  بوون .پزیشکیان لەو کاتەی کە بۆ قسەکردن ووتاردان پیدراوتی: ئەوشتەی کەمن دەمەوێ لەخزمەتی خەڵکی شەریفی ئێران ڕابگەیەنم ، لەپێوەندی لەگەڵ فەرهەنگ وئەوکارانەیە کە ئێمە دەبێ ئەنجامی بدەین ، بیروبڕاوی من ئەونامەیەیە کە حەزرەتی عەلی دای بە مالیک کەئەگەرئێمەیش بەپێی ئەوە بجوڵاباینەوە ئەم دۆخە وئەم بەڵایانە نەدەقوما، حەزرەتی عەلی بە مالیک دەبیژێت کە بەپێی کتێب بجوڵەوە وتەقوا بگرەبەر ،وسوننەت لەبیر مەکە وپێبەند بە ، دواتر ئەمر دەکات کە پیش بگرێت بە هەوای نەوسی خۆی ولەجێگایەک کە نەوس یاخی دەبێت ویان تووشی شەهوەت دەبێت زاڵ بێت بەسەری دا، دواتر دەبیژێت کەئەم شاندەرانە هۆکاری ئەوەی کەتۆباشی یام نا ئەمەکە خەڵک پاش ملەی تۆچی دەبیژن ودواتر دەفەرموێت کە ڕابگرە نەوسی خۆت لەوشتەی کە لەتۆ حەڵاڵ نەکراوە، چ شتێک حەڵاڵ نیە؟ ئیساف لەبەرامبەرئەوشتەی کە پێتخۆشە وئەوشتەی کە پیتخۆش نیە لەبەرچاو بگرە، بەهەموو تواناوەئاگاداری خەڵک بە ، موحببەتیان پێبکە، ولەگەڵیان بە توندوتیژی هەڵس وکەوت مەکە،وەکوو ئاژەڵێکی دڕندە مەکەوەگیانیان  .بەجی هێنانی فەرمان ودەستورەکانی حکۆمەتی ئیمام عەلی چارەسەریی هەمووکێشە وگرفتەکانە .
 

 

سەرپەیڤ