قازی زادەهاشمی: سەربەخۆیی وپێکهێنانی دەسەڵات، پایە وبناغەی سیاسەتی دەرەکیی
بەربژاری چواردەهەمین خۆلی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی پایە وبناغەی سیاسەتی دەرەکی ئێرانیی سەربەخۆیی، پێکهینانی دەسەڵات، دابینکردنی بەرژەوەندی وپاڕاستنی شۆناس ڕاگەیاند
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەداوسیما،کەناڵی سێ تەلەفیزیۆن لەبەرنامەی دێبەێتی سیاسی میوانداری سەیید ئەمیرحسێن قازی زادە هاشمی، بەربژاری چواردەهەمین خۆلی سەرۆک کۆماریی هاوڕێ ڕاوێژکارانی ناوبراو، بەڕێزان محەممەد ڕەزا میرشەمسی و ساڵح ئیسکەندەری بوو. کارناسانی ئامادەلەم بەرنامەیەیش بەڕێزان سەییدمحەممەد کازم سەجادپور،ئیبراهیم موتەقی، فوادئیزەدی بوون.
"شۆناس وهوویەت بەخشی وپێکهێنانی دەسەڵات پایەوبناغەی سیاسەتی دەرەکییە"
قازی زادە هاشمی: لەسەرەتاوە ئاماژەدەدەمەدووسێ خاڵ لە پێوەندی لەگەڵ باسی سیاسەتی دەرەکی وئەمەکە ئێمە لە سیاسەتی دەرەکی لەدووی چ شتێکەوەین ، عەرزتان بکەم ، هاوکارانی من لەپێوەندی لەگەڵ تیڕوانینە زاڵەکان لەماوەی ئەم چوارساڵە چواردەیە دوای شۆڕش، لێکدانەوەیەک ئەدەن بەئێوەو دواترئێمە لەبارەی بەرنامەکانمان باس ئەکەین. کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بەپێی نیازوپیداویستی بەیەکتر شکڵ وتەشکی گرتووە، مرۆڤەکان هەموو پێویستیان بە یەکتر هەیە ، هەم لەناوخۆی وڵات وهەم لەنێوان وڵاتان، چۆن پیداویستی یەکتر تۆکمە دەکەن. هەم پێوەندی کۆمەڵایەتی ناوخۆیی بۆ هەموارکردن وتۆکمە کردنی نیازوپیداویستیەکان وەڵام دەدەنەوە هەمیش پێوەندی دەرەکی هەربەپیی ئەمەیە. بەڵام کاتێک ئێمە دەمانهەوێ پێوەندیەک لەگەڵ دەرەوە دامەزرینین ، بێجگەلەوەی کە بەرژەوەندیمان بەرهەم دینێت، دەمانهەوێ شۆناسیشمان بپارێزێت، دەمانەوێ سەربەخۆئیمان بپارێزین، دەمانهەوێ پێکهێنانی دەسەڵاتمان هەبێت وەکوو وڵاتێکی پلە خوارنەمانناسن ، خاوەنی شارستانیەتین،دەمانەوێ ئەم شارستانیەتە بپاریزین وئاستی بەرزبکەینەوە. هەروەها دەمانهەوێ ئەمنیەتمان بپارێزین ولە دەستدرێژی کەسانی تر بۆسەر وڵاتەکەمان پیشگیری بکەین . هەربەپیی ئەمە دیپلۆماسی ئێران بەتایبەت دوای شۆڕش بەپێی سیاسەتی دەرەکی شكڵ وشێوازی گرتووە، بەڵام ئێمە لە ماوەی چواردەیەی پێشوو لە کابینەی ئایەتۆڵڵا ڕەئیسی بە گشتیی لەگەڵ دوو ڕێکارڕووبە ڕووبووینەوە، کەئەم دوو ڕێکارە دواتر قسەی لەسەر دەکرێت وئینجا بابڵێم کە لە کاتی دکتۆرڕەئیسی ئەم دوو ڕێکارە بە جۆرێک وەلانران وڕێکاری سێهەم بەشێوەی ئاشکراتر وڕوون تر هاتە ناومەیدانی دیپلۆماسیەوە ولەدرێژەدا بەرنامەکانی کابینەی جەماوەروکابینەی بنەماڵە عەرزدەکەمە خزمەتتان . میرشەمسی: عەرزکەمە خزمەتتان ، پرس ومەسەلە توندڕەویی وزێدەڕەوویی بەردەوام بووە وئێمەیش چ لە ناوخۆ وچ لە شوێنە نێودەوڵەتیەکان لەگەڵ ئەم توندڕەویی وزێدەخوازیانە زیانمان پێگەیشتووە .
دکتۆرقازی زادەهاشمی دەتوانێ میراسداریی میراتی گران باێخی دیپلۆماسیی کابینەی سێزدەهەم بن
ئیسکەندەری : بەڕێزقازی زادە هاشمی ، وەکوو گەنجترین بەربژار کەلە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی دا ئامادەبوونە وتەنیاترین ئەندامی کابینەی دەوڵەتی سێزدەهەم، ئەوچاوەڕوانیەی کەهەیە ، ئەمەیە لە بەڕێزیان میراتداری میراسی گران باێخی دیپلۆماسی وسیاسەتی دەرەکی کابینەی سێزدهەم بن ودرێژە بدات بە ڕێگای پڕشکۆی وەزیری کاروباری دەرەوەی شەهیدمان بەڕێز دکتۆرئەمیر عەبدوڵڵاهیان وئەمڕۆ ئێمە بەشانازیەوە لە خزمەتی ئەم بەڕێزەداین .