پێداگریی ئێران؛ داخوازەکانی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی دەبێ لە چوارچێوی ئن پی تی و سیستمی چاودێڕیدا بێ
سەرۆکی ڕێکخراوی وەی ئەتۆمیی ئێران پێیداگرت لە سەر ئەوەی کە داخوازەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە چوارچێوی پەیمانی قەدەغەی پەرەی چەکی ئەتۆمی ناسراو بە ئن پی تی و هەروەها لە چوارچێوی سیستەمی کۆنترۆڵ و چاودێریدا بێ.
محەممەد ئیسلامی لە وەڵام بەوەی کە ڕافائێل گرۆوسی سکرتێری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ئەمدواییە وتبووی کە دەبێ هەنگاو بنێن بەرەو دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران و ڕێککەوتنی تازە ، وتیشی؛ پێوەندییەکانی ئێران و ئاژانس بنەمای یاسایی هەیە و ئەم بنەمایە پەیمانی قەدەغەی چەکی ئەتۆمی و سیستەمی کۆنتیرپڵ و چاودێرییە و ئاژانسی دەبێ لەو چوارچێوەدا هەنگاو هەڵێنێ و داخوازەکانیشی هەر لە بازنەی ئەو چوارچێوەیەدا بێ.
ئیسلامی وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام جەختی کردووە کە هاوکاریی خۆی لەگەڵ ئاژانسیی وزەی ئەتۆمی لە چوارچێوی ڕێککەوتننامەی تۆکمەی سیستەمی چاودێریدا بەردەوام دەکات و پرسە چارەسەرنەکراوەکانی دیکەی سیستەمی چاودێریش بە گرتنەبەری ڕێکاری پرۆفشناڵ و بێلایەنانەی ئاژانس چارەسەر دەکرێ.
سەرۆکی ڕێکخراوی وەی ئەتۆمیی ئێران هەروەها پێشکەوتنە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە قەرزداری هەوڵ و تێکۆشانی بیوچانی شەهید سەید ئیبراهیم ڕەیسی سەرۆک کۆماری خوالێخۆشبوومان زانی و وتیشی: ئەمڕۆ بانتر لە ٦٥ جۆری ڕادیۆدەرمان لە وڵاتی ئێمەدا بەرهەم دێت کە یەک ملوێن نەخۆش لە سەرانسەر ئێران بەکاری دێنن.
ئیسلامی سەبارەت بە پرۆسەی ڕۆنانی یەکەی دووەم و سێهەمی هێزگەی ئەتۆمیی بووشێهر، لە باشووری ئێرانیش وتی یەکەکانی دووەم و سێهەمی هێزگەی ئەتۆمیی بووشێهر لە پێنج بۆ حەوت ساڵی داهاتوودا تۆکمە دەبن و دەکەونەگەڕ.