پێداگری ئێران لەسەر چوونەدەری بەبێ مەرجی ئەمریکا لە سوریا
بالوێزو نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان چونەدەری بەتەواوی و بەبێ مەرجی چەکدارانی ئەمریکی لە سوریایی بۆ ئاشتی و سەقامی ناوچەکە یەگجار بەپێویست زانی.
ئەمیر سەعید ئیرەوانی بالوێزو نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە کۆبونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان سەبارەت بە دۆخی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا و سووریا وێڕای ئاماژە بە داگیرکرانی نایاسایی و بایکۆتی نامرۆڤانەو بەسیاسی کردنی گوەڕاندنەوەی پەناخوازان و ئاوارە نێوخۆیەکان و بەرگرتن لە پاڵپشتی نێونەتەوەیی بۆ بنیاتنانەوەی سووریا وتی: چەند وڵاتێکی ڕۆژئاوایی وەک ئەمریکا بەرپرسی درێژبوونەوە شەڕەکە بوون، چونکە لەهەوڵ دان کە ئیرادەی خۆیان بەسەر خەڵکی ئەو وڵاتەدا بسەپێنن.
ئیرەوانی وێڕای پێداگری لەسەر سەروەری خاک و دەسەڵاتداری و سەربەخۆیی ڕامیاری سووریا پێویستە بەتەواوی لەلایەن هەموولایەکەوە وەک بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش ڕەچاو بکرێ بە ڕآشکاوی وتی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی نابێ خەڵکی سووریا لە ڕگەی خەبات بەدژی تیرۆریزم و داگیرکران و تیرۆریزمی ئابووری سەرچاوگرتوو لە بایکۆت بەتەنیا بەجێ بهێڵێ.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بە پێویستی یەگجار زۆری چوونەدەری هەموو هێزە دەرەکیەکان لەسووریا وتیشی ئێران بەتوندی دەستدرێژکاریە بەردەوامەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر دەسەڵاتی سووریا و کردنە ئامانجی خەڵکی سڤیل و ژێرخانە گرینگەکانی ئەو وڵاتە شەرمەزار دەکاو وەفادارە بە چارەسەری سیاسیانەی دۆخی ئەو وڵاتە.