ته‌مووز 05, 2024 21:29 Asia/Tehran
  • چوونەسەری ئاستی بەشداریی خەڵک له  هەڵبژاردنەکان  سەرۆک کۆمارەتی ئێران

وتەبێژی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی ئێران وێڕای شیکردنەوەی چەند خاڵێک لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان، باسی چوونەسەری ئاستی بەشداریی جەماوەری کرد لە قۆناخی دووەمدا و وتی: پێشوازیی خەڵکی خۆشەویست لەچاو جاری پێشوو، تابەم ساتەوەختە زیادی کردووە.

"موحسین ئیسلامی" ئەمڕۆ هەینی لەنێو کۆڕی پەیامنێراندا وتی: پرۆسەی دەنگدان بەشێوەی بەرچاو لەنزیک بە پەنجاو نۆ هەزار بنکەی دەنگدان لەسەرتاسەری وڵات خەریکە بەڕێوە دەچێ.وتەبێژی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی ئێران وتیشی: ئەو ڕەوتە هەتا کاتژمێر هەشتی ئێوارێ درێژەی دەبێ و بە بڕیاری وەزیری ناوخۆ، دەکرێ درێژ بکرێتەوە، هەڵبەت جێی خۆیەتی سوپاسی خەڵک بکەین لەبەر ئامادەبوونیان لە یەکەم کاتژمێرەکانی دەنگدان.وتیشی: شایەتی چوونەسەری ئاستی پێشوازیی خەڵکی ئازیزمان بووین لەچاو گەڕی یەکەمی هەڵبژاردن هەتا بەم ساتەوەختە، هیوادارین ئەو رەوتە هەروا درێژەی بێ.بەرلەوە، "محەممەد موخبیر" سەرپەرشتی سەرۆکایەتی کۆماری ئێرانیش بەئاماژە بە چوونەسەری ڕێژەی بەشداریی خەڵک لەو گەڕەی هەڵبژاردنەکاندا، وتبووی ، ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن یان لانیکەم بەشێک لە ئەنجامەکانی ئەو هەڵبژاردنە، هەتا کۆتایی ئەمشەو ڕابگەیێندرێ.پیش از این مدت رای گیری در حوزه های رای گیری ایران تا ساعت هشت غروب امروز تمدید شد.

سەرپەیڤ