ته‌مووز 09, 2024 15:05 Asia/Tehran

سەرۆک وەزیرانی عێڕاق پێوەندیی تەلەفوونی کرد بە مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری هەڵبژاردەی ئێرانەوە و سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی چواردەیەمین خولی سەرۆک کۆمارەتی پیرۆزبایی کرد.

«محمد شیاع السودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری هەڵبژاردەی ئێران، بە پیرۆزبایی کردنی هەڵبژێردرانی وەکوو سەرۆک کۆماری تازەی ئێران، بانگهێشتیشی کرد کە لە پێناو بتەوتر کردنی پێوەندییەکانی دوو وڵات و وتووێژ و ڕاوێژ سەبارەت بە پرسە جێی سەرنجەکانی دوولایەن سەردانی عێراق بکات. هەر لەم پێوەندییە تەلەفوونییەیشدا، پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵات خرایە بەر باس و لێکدانەوە.

مەسعوود پزشکیانیش لەم پێوەندییە تەلەفوونییەدا بە سپاسی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێیداگرت لە سەر پێویستیی پەرەسەندنی هاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات و جێبەجێ کرانی ڕێککەوتن وتەبایی نامە واژۆکراوە دوولایەنەکان لە بوارە جۆربەجۆرەکاندا کە هەموو ئەوانە یارمەتیدەرن بۆ بەهێزتر کردنی ئاسایشی دوو وڵات و هەروەها ئاسایشی هەر هەموو ناوچەکە. 

سەرپەیڤ