ته‌مووز 10, 2024 12:45 Asia/Tehran

هێزی وشکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند کە تیمێکی تیرۆریستی لە باکوری ڕۆژئاوای ئێران لیک بڵاو کراوە.

بەهۆی چاودێری و زانیاری وردی خەباتگێڕانی بنکەی هەمزە سەیدوڵشوهەدای هێزی وشکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی تیمێکی تیرۆریستی دژی شۆڕش کە لە سنورەکانی باکوری ڕۆژئاوای وڵاتەوە نیازی هاتنە نێو خاکی کۆماری ئیسلامی بوو، سەرلەبەیانی ڕۆژی سێ شەم کەوتنە نێو کەمینی هێزەکانی ئەو بنکەو لێک بڵاو کرا.

لەو شەڕەدا ژومارەیەک لە ئەندامانی ئەو تیمە تیرۆریستیە کوژران و بریندار بوون و چەکوچۆڵەکەیان لەلایەن خەباتگێرانی ئیسلامەوە دەستیان بەسەردا گیرا.

بنکەی هەمزە سەیدولشوهەدای هێزی وشکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، وێرای وریاییدانی سەرلەنوێ بە گروپگەلی سەر بە ملهوڕانی جیهانی ڕایگەیاند بەهۆی وریایی خەباتگێرانی دلێری ئەو بنکەوە بچوکترین چالاکی بەدژی ئاسایش و سەروەری خاکی کۆماری ئیسلامی ئیران ڕوبەڕوو دەبێتەوە لەگەڵ وڵامی پتەوو هێزمەندانە.

سەرپەیڤ