ئامادەیی دەربڕینی حکومەتی تازەی ئێران بۆ پەرەپێدانی زیاتری پێوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دیکە
مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری هەڵبژاردە لە وەڵامە نووسراوەکانی بە پەیامی پیرۆزبایی سەران و کاربەدەستانی وڵاتانی جیهان و هەروەها لە پێوەندیی تەلەفوونی لەگەڵ ژمارێک لە کاربەدەستانی باڵای ئەم وڵاتانە، ئامادەیی حکومەتی تازەی ئێرانی ڕاگەیاند بۆ پەرەپێدانی هەرچی زیاتری پێوەندی و هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا.
لە پێوەندییە تەلەفوونیەکاندا و هەروەها لە وەڵامە نووسراوەکاندا بە پەیامی پیرۆزیایی سەران و کاربەدەستانی وڵاتانی جۆراوجۆر لەوان ڕوسیا، چین، میری کوەیت، ئیمارات (سەرۆک و سەرۆکوەزیران)، عێراق (سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران)، پاشای بەحرەین، بەنگلادش (سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران)، پاکستان (سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران) ئۆردۆن، مسر، سوریا، جەزایر، موریتانی، ئازەربایجان، ئەرمەنستان، تورکەمەنستان، کازاخستان، کوبا، بۆلیڤیا، ڤەنیزۆئیلا، نیکاراگۆڤا، ئتیۆپیا، ئەفریقای باشوور، سیشڵ، هیندستان، ماڵدیڤ، تورکیا، سربستان، کرواسی، ژاپۆن، ئەندونیزیا، مالیزیا، تایلەند، کۆریای باشوور، کۆریای باکوور و ..، مەسعوود پزشکیان ڕایگەیاندووە کە ستراتژیی سەرەکیی سیاسەتی دەرەوەی حکومەتی تازەی ئێران کردنەوەی ئاسۆگەلێکی نوێ و پەرەپیدانی هەمەلایەنەی پێوەندیی دۆستانە لەگەڵ وڵاتانی دیکە دەبێ لە سەر بنەمای دیالۆگ، هاوکاری، یەکسانی و ڕێزی بەرامبەر.
پزشکیان هەروەها جەختیشی کرد کە بایەخێکی زۆر دەدات بە قووڵتر کردنی پێوەندییە هەمەلایەنەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، ناوچەکە و حکومەت و دەوڵەتانی دیکەی جیهان.