ته‌مووز 16, 2024 13:15 Asia/Tehran

سەرۆک کۆماری هەڵبژاردەی خەڵکی ئێران پێداگری کرد لەسەر بەردەوامکردنی پاڵپشتیەکەی لە خەڵکی فەلەستین بەرامبەر بە ڕژیمی داگیرکەری زایۆنیست.

مەسعود پزیشکیان"ی سەرۆک کۆماری هەڵبژاردەی خەڵکی ئێران، لەمیانەی پەیوەندیەکی تەلەفوونی لەگەڵ ئیسماعیل هەنیەی سەرۆکی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران هیچکات گەلی فەلەستین لە بارودۆخی دژواردا بەجێ ناهێڵی.

ئیسماعیل هەنیە"ش وێرای ڕێزو سپاس بۆ پاڵپشتیەکانی کۆماری ئیسلامی لەئامانجی گەلی فەلەستین خوازیاری هەوڵی سیاسی و دیپلۆماتیکی زۆرتری تاران بوو بۆ کۆتایی هێنان بەو شەڕەو دەستدرێژکاری زایۆنیستەکان بۆسەر کەرتی غەزە.

سەرۆکی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس سەبارەت بە وتووێژە ناڕاستەوخۆکان بۆئاگربڕ لەگەڵ ڕژیمی زایۆنیستیش وتی: خۆراگری لەو وتووێژانەدا بۆ گۆڕینەوەی دیل و گیراوەکان نەرمی نیشان داوە، بەڵام سەرۆک وەزیرانی ئەو ڕژیمە کۆمەڵکوژە بەدرێژەدان بەدڕندەکاری دژبە خەڵکی سڤیل وڵامی ئەو نەرمیەی داوەتەوە.

سەرپەیڤ