ته‌مووز 16, 2024 14:30 Asia/Tehran

ئەمڕۆ سێ شەممە ١٦ی مانگی ژوئیەی ساڵی ٢٠٢٤و دەهەم ڕۆژی مانگی موحەڕەم ئەلحەرامی ساڵی ١٤٤٦ساڵهاتی شەهیدبوونی حەزرەتی حسین"ی ئیمامی سێهەمی شیعەکانە.

هاوکات لەگەڵ هاتنی عاشوڕای حسینی سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی لەماتەمینی سەروەرو سالاری شەهیدان حەزرەتی ئەباعەبدوڵا حسین دا سەرانسەر نوقمی شین و ماتەمە.

خەڵکی ماتەمباری ئێرانی ئیسلامی هاوکات لەگەڵ عاشوڕای ئیسلامی بە چونیان بۆ مزگەوت و حسینیەو تەکیەکان و بە پێک‌ێنانی دەستەی سنگ کوتان و زنجیرلێدان ڕەوزە دەخوێنن و فرمێسکی خەم دەڕێژن لە خەمی سەروەرو سەرداری شەهیدان و یاوەرە بەوەفاکانیان.

ڕێوڕەسمی ماتەمینی شەوی عاشوڕای حسینی بە بەشداری حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و کۆمەڵێک لە ماتەمبارانی ئەو سەروەرە شەوی دووشەم لە حسینیەی ئیمام خومەینی بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ