ته‌مووز 28, 2024 21:23 Asia/Tehran
  • ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: فەلەستین مەسەلەیەکی گشتی و جیهانییە

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە بەشی کۆتایی قسەکانیدا مەسەلەی غەززەتی بە مەسەلەیەکی جیهانی هێنایەئەژمار و فەرمووی: فەلەستین سەردەمانێک پرس و بابەتێک بوو تەنیا هەر تایبەت بە وڵاتانی جیهانی ئیسلام، بەڵام ئێستاکە ئیتر بووە بە مەسەلەیەکی گشتی و جیهانی و کێشراوەتە نێو کۆنگرێسی ئەمریکا، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئۆلمپیک و هەموو گۆڕەپانەکان.

حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی بە ئاماژە بە بەهێز و توانابوونی ڕوولەپەرەی هێزەکانی خۆڕاگریی فەرمووی: زایۆنییەکان بەو هەموو پاڵپشتییەی ئەمریکا و ژمارێک حکومەتی خەیانەتکار دیسانیش نەیانتوانیوە هێزەکانی خۆڕاگری بەچۆکدا بێنن و ئامانجی ڕاگەیەندراویان سەبارەت بە بنەبڕکردنی یەکجاریی حەماس بێ دەسکەوت ماوەتەوە و حەماس، جەهاد و خۆڕاگری بە هەموو تواناوە ڕاوەستاون و بەرخۆدانیان کردووە. ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی هەنگاوەکەی دوو ڕۆژ لەمەوبەری کۆنگرێسی ئەمریکا لەبارەی دانیشتنە پێی قسەکانی جەنایەتکارێکی زایۆنیی بە پەڵەیەکی شەرمەزاری گەورە وەسف کرد و پێیداگرت: جیهان دەبێ سەبارەت بە کارەساتی غەززە بڕیاری لێبڕشتانە بدات و حکومەتەکان، گەلان و کەسایەتییە سیاسی و هزرییەکان، هەموو بەش بەحاڵی خۆیان دەبێ لە گۆڕەپانی جۆراوجۆردا هەنگاوێک بۆ فەلەستین هەڵگرن.

سەرپەیڤ