سەرۆک کۆماری ئێران: سەرکەوتنی حکومەتی داهاتوو له جێبەجێکردنی یاسادایە
سەرۆک کۆماری تازەی ئێران سەرکەوتنی حکومەتی داهاتووی بەسراوە بە پێبەندبوون بە سیاسەتە گشتییەکانی کۆماری ئیسلامی و جێبەجێ کردنی یاسای بەرنامەی گەشەپێدان زانی.
مەسعود پزشکیان لە ڕێ و ڕەسمی جێبەجێکرانی حوکمی سەرۆک کۆمارییەکەی وتیشی؛ لە ئاسۆی پلان و بەرنامەکانی کۆماری ئیسلامیدا، ئێران وڵاتێکی گەشەپێدراوە بە پلەی یەکەمی ئابووری، زانستی و تەکنۆلۆژیایی لە ئاستی ناوچەکە و بە شوناسی ئیسلامی و ئینقلابی، ئیلهامبخش لە جیهانی ئیسلام و بە تەعامولێکی بنیاتنەر و کاریگەر لە پێوەندییە نێودەوڵەتییەکانیدا.پزشکیان بە ئاماژە بەوەی کە ئەو ئاسۆیەی نزام لە حکومەت بۆ بەرپرسان دیاری کردووە، پێکهێنانی کابینە و حکومەتێکی بەهێزە لە سەر بنەمای یاسا و لە چوارچێوی ئەو یاسایەدا کە ڕێبەری مەزنی شۆڕش فەرمووی و ئەو مەسەلە گرینگەیش تەنیا بە یەکگرتنەوە و جوڵانەوە بە پێی یاسا دێتە دی.پزشکیان بە پێداگری لەسەر گرینگایەتیی تەعامولی کۆمەڵگا و حاکمییەت لە ڕێگای پێشکەوتن و گەشەپێدانی وڵات، کۆمەڵگای یەکدەنگ و یاسامەندی بە هۆکاری بەهێزتر بوونی زیاتری دەسەڵات زانی و وتیشی: حکومەتی تازە هەوڵ دەدات بە دەرباز بوون لە قەیران و تەنگانەکانی بەردەم، هیوا و چاوەڕوانییە ڕەواکانی خەڵک بێنێتەدی.