ته‌مووز 30, 2024 17:36 Asia/Tehran

نۆهەمین سەرۆک کۆماری ئێران لە ڕێ و ڕەسمی سوێندخواردنی چواردەیەمین خولی سەرۆک کۆماریدا، لە بەردەم نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیدا سوێندی خوارد.

"مەسعوود پزشکیان" نۆهەمین سەرۆک کۆماری ئێران لە چواردەیەمین خولی ڕێ و ڕەسمی سوێندخواردندا بە پێی بڕگەی ١٢١ی یاسای بنەڕەتی لە بەردەم نوێنەرانی مەجلیسدا سوێندی خوارد کە هەموو توانا و لێهاتوویی خۆی بەکاربێنی بۆ بەجێهێنانی هەموو ئەو ئەرک و بەرپرسیارێتییانەی گرتوویەتییە ئەستۆ. 

پزشکیان وتی کە وەکوو سەرۆک کۆمار لەبەردەم گەلی ئێراندا دەست لەسەر قورئانی پیرۆز دادەنێ و سوێند بە خوای گەورە دەخوات کە پاسەوان و پارێزەری مەزهەبی فەرمی و نزامی کۆماری ئیسلامی و یاسای بنەڕەتیی وڵات بێ و هەموو توانا و لێهاتوویی خۆی بەکاربێنێ بۆ بەجێهێنانی هەموو ئەو ئەرک و بەرپرسیارێتییانەی گرتوویەتیە ئەستۆ و خۆی بخاتە خزمەتی خەڵک و گەشانەوەی وڵات، برەوپێدانی ئایین و ئەخلاق، پاڵپشتی کردنی حەق و راستی و پەرەپێدانی داد و داگەری و خۆی ببوێرێ لە سەرەڕۆیی و پشتیوانی بکات لە ئازادی و ڕێز و حورمەتی تاکەکان و ئەو مافانەی کە یاسای بنەڕەتی بۆ گەلی ئێرانی دیاری کردووە. 

سەرپەیڤ