دیداری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لەگەڵ "نێچیرڤان بارزانی" لە رۆژی دووەمی سەردانی بۆ تاران، دیدار و وتووێژی کرد.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق کە رۆژی ڕابردوو بەمەبەستی ئامادەبوون لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی چواردەیەمین خولی سەرۆک کۆمارەتی سەردانی تارانی کردووە، ئەمڕۆ لەگەڵ "محەممەد باقر قالیباف" سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی دیدار و وتووێژی کرد. قالیباف لەو دیدارەدا وتی: هیوادارم بەهاوکاریی هەموو وڵاتانی دراوسێ و ئیسلامی بتوانین هەنگاوی پێویست هەڵگرین لەپێناو پەرەی پەیوەندییەکان و یارمەتیدان لەبواری فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی، ئاسایشی، ئابوری و ئاشتیی پاوەجێدا.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لەو چاوپێکەوتنەدا وێڕای سوپاس وێژی بۆ بانگهێشتکرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئامادەبوون لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردن، وتی: هەمووان دەیانزانی کە بەهۆی حوزوری مەقامی مەزنی ڕێبەری و ڕێبەرایەتی ژیرانەی بەڕێزیان و بەرپرسانی ئێران، پاش ڕووداوی تاڵی شەهادەتی سەرۆک کۆمار، پرس و بابەتەکان بەئاسانی و بێ کێشەوگرفت لەئێراندا بەرەوپێش دەچێ.
ناوبراو وێڕای سەرەخۆشیی بەبۆنەی شەهیدبوونی ئیسماعیل هەنیە، وتی: بەڕێزیان، کەسێکی خوازیاری دیالۆگ و ئاشتیی بوو بەڵام رژیمی زایۆنیستی دەبێ بزانێ کە بەو کردانە، ڕێبازی کاروانی خۆڕاگریی درێژەی دەبێ و مافەکانی گەلی فەلەستین پێوشوێن دەگیردرێ.