ئێران: ڕیککەوتنی پەسەندی حەماس لەلایەن ئێمەشەوە قەبوڵکراوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i430285-ئێران_ڕیککەوتنی_پەسەندی_حەماس_لەلایەن_ئێمەشەوە_قەبوڵکراوە
نوێنەرایەتی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە نیۆیۆرک ڕایگەیاند کە ئاگربڕی پایەدار لە غەزە گرینگترین ئامانجی ئێمەیەو هەربۆیە ڕیککەوتنی پەسەندی حەماس لەلایەن ئێمەشەوە قەبوڵکراوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 10, 2024 07:46 Asia/Tehran

نوێنەرایەتی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە نیۆیۆرک ڕایگەیاند کە ئاگربڕی پایەدار لە غەزە گرینگترین ئامانجی ئێمەیەو هەربۆیە ڕیککەوتنی پەسەندی حەماس لەلایەن ئێمەشەوە قەبوڵکراوە.

نوێنەرایەتی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە نیۆیۆرک ڕایگەیاند کە  ئاگربڕی پایەدار لە غەزە گرینگترین ئامانجی ئێمەیەو هەربۆیە ڕیککەوتنی پەسەندی حەماس لەلایەن ئێمەشەوە قەبوڵکراوە، بەڵام ئاسایش و سەروەری خاکەکەمان لەئاکامی کردەوە تیرۆریستیەکەی ئەمدوایانەی زایۆنیستەکان پێشیل کراوەو هەر بۆیە ئێمە مافی رەوای خۆمان لەو پەیوەندیەدا بە ڕەوا دەزانین و ئەوەش هیچ پەیوەندیەکی بە ئاگربڕی غەزەوە نیە.

نوێنەرایەتی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە نیۆیۆرک لە وڵامی میدیاکانیش سەبارەت بە بانگەشەیەکی مایکڕۆسافت کە گۆیا ئێران بە پەلاماری سایبری هەوڵی داوە دەست وەربداتە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەمریکا ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی بۆخۆی قوربانی پەلاماری سایبری هێرشکارانەی جۆربەجۆر بوە بۆسەر ژێرخان و ناوەندە خزمەتگوزاری و پێشەسازیەکانی وڵات، بەڵام بۆخۆی هیچ پلەنێکی نەبوە بۆ کردنی هێرشی سایبری و پرسی پرۆسەی هەڵبژاردنی سایبری ئەمریکا پرسێکی نێوخۆیی ئەو وڵاتەیەو ئێران هیچ پەیوەندیەکی بەو بابەتەوە نیە.