کەڵکوەرگرتن لە زیرەکیی دەسکرد لەنێو کەرەستەی نوێی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دا
فەرماندەری هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شٶڕشی ئیسلامی، ڕایگەیاند کە زیرەکیی دەسکرد لەنێو کەرەستەی نوێی ڕادەستکراو بەو هێزە کەڵکی لێوەرگیراوەو وتێشی : توانای پێکانی چەک و جبەخانەی سپای پاسداران گەشەی کردوە.
سەردار عەلیرەزا تەنگسیری فەرماندەری هێزی دەریاوانی سپای پاسدارانی شٶڕشی ئیسلامی، لەمیانەی ڕێوڕەسمی ڕادەستی چەکوچۆڵ و جبەخانەی نوێ بە هێزی دەریاوانی سپای پاسدارانی شٶڕشی ئیسلامی وتی: ٢١٠ سیستم لە کۆی 2654 بەرهەم ئەمڕۆ لە مەیدان دا بوون کە وێنەیان لێ هەڵگیراو ئێمە لەهەر ڕێوڕەسمێکی ڕادەست و پڕقەبارەو ماناداردا ئەوە بەدی دەکەین.
تەنگسیری وێڕای ئاماژە بەوەی کە لە کەڵکوەرگیراوه لە زیرەکیی دەسکرد نێو که ره سته و بەرپەرچدانەوەی شەڕی ئیلکترۆنیکی سیستمەکانیان ، کە ڕاستەوخۆ لەلایەن فەرماندەری گشتی سپاوە دراوەتە ئەم بەشەو وتیشی ئێمە لەم جبەوخانەو چەکو چۆڵەدا کە ئەمڕۆ پەردەی لەسەر لادرا گرینگیەکی تایبەتمان داوە بە نوێخوازی و داهێنانی تەکنیکی.
سەردار عەلیرەزا تەنگسیری وێرای پێداگری لەسەر ئەوەی کە کەڵکوەرگرتن لە زانستی زیرکیی دەسکرد لە سازکردنی جبەخانە چ لەنێو وەزارەتی بەرگری و چ لەنێو ناوەندی پسپۆڕی هێزی دەریاوانی سپادا گرینگی پێدراوە وتیشی: لەنێو جبەخانەی نوێی ڕادەستکراو بە هێزی دەریاوانی سپا لە زانستی زیرهکیی دەسکرد کەڵک وەرگیراوە کە ئاکامەکەشی هەر ئێستا بەدی دەکرێ.