ئاب 15, 2024 10:16 Asia/Tehran

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژە بە فێڵ و دهۆی ناحەزان لە هەڵایساندنی شەڕی دەروونی و ناچارکردنی گەلی ئێران بە پاشەکشێ لەوارە جۆربەجۆرەکاندا، ناسینی بارستایی و تواناکانی خۆ و خۆبواردن لە زەق کردنەوەی توانای ناحەزانی،بەڕێکاری بەرەوڕووبوونەوەی ئەو فێل و دهۆیە ناوبرد.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ئەمڕۆ چوارشەممە لە دیداری کاربەدەستانی ناوەندی کۆنگرەی نیشتمانیی شەهیدانی پارێزگای کێهکیلویەو بویرئەحمەد، یەک لە بناغە سەرەکییەکانی شەڕی دەروونی دژ بە میللەتی ئازیزی ئێرانی ئیسلامی، گەڕاندەوە بۆ زەقکردنەوەی تواناکانی دوژمن و فەرمووی: لە سەرەتای سەرکەوتنی شۆڕشەوە، ئەوان بە شێوازی جۆربەجۆر، زەینی خەڵک بەرەو ئەو ئاقارە دەبن کە دەبێ لە ئەمریکا، بەریتانیاو زایۆنییەکان بترسن.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی هەروەها، ترس و پاشەکشەی، لە ئامانجەکانی دوژمن زانی لە شەڕی دەروونی لە بواری سەربازیدا و وتی: بەپێی شرۆڤەی قورئانی پیرۆز، پاشەکشەی ناتاکتیکی لەهەر مەیدانێک چ لە گۆڕەپانی سەربازی و چ لە گۆڕەپان و بواری سیاسی، پڕووپاگەندەو ئابورییدا، توڕەیی و غەزەبی خودای بەدواوەیە.

بەڕێزیان، هەست بەلاوازی کردن و گۆشەنشینی و پێملبوون لەهەمبەر داواکانی دوژمنی، لە شوێنهاتەکانی زەق و بەرجەستەکردنی توانای دوژمن لەبواری سیاسیدا زانی و فەرمووی: ئەو دەوڵەتانەی بە نەتەوەی مەزن یان بچووک ئەمڕۆکە لەهەمبەر داواکاریی ملهوڕاندا بەچۆک داێن، ئەگەر پشت بە میللەت و تواناکانی خۆیان ببەستن و راستیی توانای دوژمن بەدور لە زەق کردنەوەی بناسن، دەتوانن وەڵامی"بەچاوان" بە داواکارییەکانی ئەوان نەدەنەوە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی، هەست بە ناکارامەبوون، ڕوو کردنە کەلتوری دوژمن و سووکێتی بە کەلتوری خۆی، گەڕاندەوە بۆ زەق کردنەوەو بەهێز دیتنی دوژمن لە مەیدانی کەلتوریداو وتی: ئەنجامی وەها ناکارامەییەک، چوونەژێرباری شێوازی ژیانی لایەنی بەرامبەر و تەنانەت بەکارهێنانی ووشەو واتای بیانی و دەرەکییە. ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، هەروەها شەهیدان و خەباتگێڕانی وەک کەسانی خۆڕاگر لەبەرامبەر شەڕی دەروونی دوژمن ناوبرد و فەرمووی: دەبێ ڕێز بگیردرێ لەو گەنجانەی بێ هەست بە ترس کردن و بێ ئەوەی قسەی کەسانی دیکە کاریان تێدا بکا لەهەمبەر شەڕی دەروونی دوژمندا ڕاوەستان و ئەو راستییە دەبێ لە ئاسەوار و بەرهەمە هونەرییەکان و کۆڕ و کۆبوونەوەگەلی ڕێزلێنان، پێشان بدرێن و یادیان زیندوو رابگیردرێ.

سەرپەیڤ