ئێران : دامەزراوە ناڤۆکیەکانی ڕژیمی زایونیستی هەڕەشەیەک دژی ئاشتی و ئاسایشی نێونەتەوەییە
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران جەختی کرد : خۆ بواردنی ڕژیمی زایونیستی لە پەیوەست بوون بە ڕێککەوتنامەی ئێن پی تی و خو بواردن لە دانانی دامەزراوە ناڤوکیەکانی خۆی لە پادمانی ئاژانس هەڕەشەیەکە دژی ئاشتی و ئاسایشی نێونەتەوەیی .
شەست و هەشتەمین کونفڕانسی گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤوکی ئەمڕو دووشەمە بە بەشداری نوێنەرانی پلە بەرزی وڵاتانی ئەندام بۆ وێنە کوماری ئیسلامی ئێران لە ڤیەنی ئوتریش دەستی بەکار کرد . موحەمەد ئیسلامی جێگری سەروک کومار و سەروکی ڕێکخراوی وزەی ناڤوکی ئێران لەو دانیشتنەدا وێڕای جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە دەوڵەتی نوێ لە کوماری ئیسلامی ئێران ئامادەی پەرەی هاوکاری بنیاتنەر و گەشەی هاوکاری هاوبەش لە ئاستی نێونەتەوەییە وتی : ئێیستاکە جیهان ڕووبەڕووی کێشەگەلی جیدی و جی نیگەرانیە بۆ وێنە دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایونیستی لە فەلەستین و ئەو ڕژیمە لە شەڕی غەززە زیاتر لە 41 هەزار کەسی شەهید کردووە کە زۆربەی ئەو شەهیدانە ژن و منداڵن و هەرواش بە پشتیوانی ئەمریکا درێژە ئەداتە ژینوساید کردنی لە غەززە .
ناوبراو وتی ڕژیمی زایونیستی هەروەها بە تڕوڕ کردنی زانستوەرانی ناڤوکی ئێران و ئوپراسیونگەلی جوراوجوری تڕوڕیستی خەریکی پڕوپاگەندەی نەرێنی بەربڵاو دژی بەرنامەی ئاشتیخوازانەی ناڤوکی ئێرانە و بە درو دەلەسە دژی چالاکی ئاشتیخوازانەی ناڤوکی ئێران بۆ بەڵاڕێدا بردنی بیرو ڕای گشتیی لە جەنایەتەکانی خوی هەوڵ ئەدات .