ئه‌یلوول 18, 2024 15:10 Asia/Tehran

سەرۆک کۆماری ئێران لەمیانەی چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ سیرگئی شۆیکۆی سکرتێری لیژنەی ئاساێسی فیدراسیۆنی ڕوسیا پەیوەندیەکانی نێوان تاران و مۆسکۆی بە ڕوەو گەشە پێناسە کرد.

مەسعود پزیشکیان دوێنێ سێ شەم لەمیانەی جاوپێکەوتنی لەگەڵ سیرگئی شۆیکۆی سکرتێری لیژنەی ئاساێسی فیدراسیۆنی ڕوسیا، وێرای ئاماژە بە مێژنەی بنیاتنەری پەیوەندیەکانی دوو وڵات بەڕاشکاویش ڕایگەیاند کە حکومەتی چواردەهەم هاریکاری و کاری بەڕیوەی سەر ڕێبازی بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندی دوو وڵات شێلگیرانە پێوشوێن دەگرێ.

ناوبراو پتەوکردنی پەیوەندی و هاریکاری نێوان ئێران و ڕوسیای بە هۆکاری دابەزاندنی ئاستی کارامەیی بایکۆتەکان و هەلسوکەوتی نادادپەروەرانەی بەرامبەر بە دوو وڵات زانی و وتیشی پەیوەندیەکانی نێوان ڕوسیاو ئێران لەسەر ڕیبازێکی بەردەوام و هەمیشەیی دا بەرو پێش دەچێ.

سیرگئی شویگۆ"ش لەو چاوپێکەوتنەی دا وێرای پێداگری لەسەر ئەوەی سەرۆکی وڵاتەکەی داوای لێکردوە ئەو پەیامە بگەیەنێتە کاربەدەستانی باڵای کۆماری ئیسلامی کە هەڵوێستی ڕوسیا لەسەر پرسە ناووچەیەکان بەرامبەر بە ئێران هیچ گۆڕانێکی بەسەردا نەهاتوە وتیشی بەڕێز پووتین چاوەڕوانە کە بەخێرایی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی سەرۆکانی بریکس لە قازانی ڕوسیا چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هەبێ.

سەرپەیڤ