ئه‌یلوول 21, 2024 10:36 Asia/Tehran
  •  لێکبڵاوکرانی تیمێکی تیرۆریستی کۆمەڵە

تیمێک لە تیرۆریستانی کۆمەڵە ئەمڕۆ کەوتنە نێو بۆسەی سپای پاسداران و لێک بڵاو کران.

تیمێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان کە بەلقی کۆمەڵەی ڕەزا کەعبی دەناسرێ بەنیازبوون بەئامانجی بەڕێوەبردنی کاری تیرۆریستی بێنەوە نێو خاکی ئێران کەوتنە نێو بۆسەی سپای پاسداران و فەرماندەی ناسراوی ئەو تیمە واتە ڕێبوار کەریمیان و ئەندامی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵەی زەحمەتکێسان کوژراوەو ئەوانی تریش لێک بڵاو کراون.

شوێنی ئەم روداوە لەناوچەکانی سنووری نزیک مەریوان بووەو ئەو گروپەش بەردەوام بۆ کاری تیرۆریستی لەنێو خاکی ئیران دا خەریکی پلانڕێژیەو بە سازکردنی لاپەڕەی ئینستاگرام کە لەلایەن هەر ئەم ڕێبوار کەریمیانەوە بەڕێوە دەچوو کاریان دەکرد بەئاراستەی کردەوەی ڕەشەکوژانە لەنێوخۆی ئێران بەتایبەت لە ناووچەی مەریوان دژبە کوردەکانی دژبەری کۆمەڵەی بڵاو دەکردەوەو لەڕێگەی پڕوپاگاندای ئەو گروپە لەنێو سۆشیال میدیادا بەدوای وەدەستهێنانی سەرچاوەی دارایی و چەکوچۆڵ و زایۆنیستەکان بوون دژبە خەڵکی کوردو خەڵکی ئێران.

سەرپەیڤ