سەرۆک کۆماری ئێران: هیچ ئەهریمەنێک ناوێرێ هێرش بکاتەسەر خاکی وڵاتمان
سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئەمڕۆکە دەسەڵات و توانای پێش پێگرانەمان بووەتەهۆ هەتا هیچ ئەهریمەنێک نەتوانێ دەسدرێژی بکاتەسەر خاکی وڵاتی ئازیزمان.
"مەسعود پزشکیان" سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمی نمایشی سەربازیی هێزە چەکدارەکان بەبۆنەی دەسپێبوونی حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆز، وێڕای پێداگریی لەسەر ئەوەی کە خەڵکی ئێران لە هەشت ساڵ بەرەڤانی پیرۆزدا، دوژمنیان بێهوا کرد، وتی: ئەمڕۆکە هێز و توانای پێش پێگرانەی ئێرانمان بووەتەهۆ هەتا هیچ ئەهریمەنێک نەوێرێ دەسدرێژی بکاتەسەر خاکی وڵاتی ئازیزمان.
پزشکیان وتیشی: ئەمڕۆ حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆز و حەوتەی یەکێەتییە. ئەو سەرچەشنەی توانی بە یەکگرتوویی هێزە سەربازیی، جەماوەرییەکان و هەموو خەڵکی ئازیزی وڵاتەکەمان، دەست لەناو دەستی یەکتردا دەسدرێژکاریی ناجوانمێرانەی وڵاتانی ملهوڕ و زۆربێژ کە بۆ لەناوبردنی شۆڕش، گەڵاڵەڕێژیی کرابوو، بۆ بێهیوایی و نائومێدی بگۆڕێ.
سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی: ئەمڕۆ، دەسەڵاتی بەرگریی ئێران و توانای پێش پێگرانەی، وەها گەشەی کردووە کە هیچ ئەهریمەنێک نەتوانێ بیر لەوە بکاتەوە کە دەسدرێژی بکاتەسەر خاکی ئازیزمان. ناوبراو هەروەها وتی: پێزانی هەموو خەباتکاران، فەرماندەران و هێزە چەکدارەکانم لە شوێنە جیاجیاکانی وڵات، ئەگەر فەرماندەکان، لەشکرییان، هێزە سەربازی و دەریاییەکان نەبایان، ئەمڕۆکە ئێرانمان ئاوا هێمن نەدەبوو و خەڵک نەیاندەتوانی لەئارامیدا ژیان بکەن.