ئه‌یلوول 25, 2024 08:50 Asia/Tehran

مەسعود پزیشکیان"ی سەرۆک کۆماری ئیسلامی وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە دڕندەکاری زایۆنیستەکان بەرامبەر بە خەڵکی غەزەو لوبنان کە بەهەزاران مرۆڤی بێتاوانی لە خاک و خوێن گەوزاندوە بەبێ وڵام نامێنێتەوەو پێداگریشی کرد کە پێویستە کە دڕندەکاری سەرشێتانەی زایۆنیستەکان لە لوبنان و غەزە بەرلەوەی ئاگر لە ناوچەکەو جیهان بەردا کۆتایی پێ بێ.

دوکتۆر مەسعود پزیشکیان" شەوی ڕابردوو لەمیانەی ٧٩هەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە خەڵکی ئازادیخوازی سەرانسەری جیهان بە دوژمنایەتی جولەکە تۆمەتبار دەکەن و لە هەڵوێستی و خۆڕاگری بەرامبەر بەخۆیان تۆمەتی ترۆریست بوون دەدەن وتیشی ڕژیمی زایۆنیست لە غەزە تووشی شکست هاتوەو هەربۆیە بەهۆی هەوڵ لەپێناو پەرەدان بە شەڕ ناتوانی ئەفسانەی لەشکان نەهاتوویی خۆی نۆژەن بکاتەوە.

پزیشکیان وتی بەرپرسیاتی لێکەوتەکانی شەڕ لە غەزەو لوبنان لەئەستۆی ئەو حکومەتانەیە کە بەردەگرن بە هەوڵ و تێکۆشان لەپێناو ڕاگرتنی ئەو کارەساتە سامناکەداو هێشتاش ناوی خۆیان دەنێن بەرگریکاری مافی مرۆڤ.

ناوبراو وتی تەنیا ڕێگەی کۆتایی ‌ێنان بە کارەساتی ٧٠ ساڵەی بشێوی لوە ڕۆژئاوای ئاسیا گەڕاندنەوەی مافی دیاریکردنی چارەنووسە بۆ خەڵکی فەلەستین و منیش پێشنیار دەکەم کە با سەرجەم خەڵکی فەلەستین لە ڕیفڕاندۆمێکی سرانسەری دا داهاتوو پاشەڕۆژی خۆیان دیاری بکەن.

سەرپەیڤ