ئه‌یلوول 28, 2024 14:10 Asia/Tehran
  •  پەیامی گرینگی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی لوبنان

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی لوبنان پەیامێکی گرینگیان دەر کرد .

دەقی پەیامی ڕێبەری باڵای شوڕشی ئیسلامی ئێران بە م جورەیە :

 بسم الله الرّحمن الرّحیم

قەڵاچۆی جەماوەری بێ دەرەتان لە لوبنان لە لایەکەوە جارێکی تر خوو خدەی دڕندەکارانەی سەگە ھارەکەی زایونیزمی بۆ ھەمووان ئاشکرا کردو لە لایەکی دیکەوە بیرتەسکی و سیاسەتی گەمژانەی سەرکردەکانی ڕژێمی داگیرکەری سەلماند.

تاقمی تیرۆری دەستەڵاتداری ڕژێمی زایونی وانەیان لە شەڕی تاوانکارانەی یەکساڵەی لە غەززەدا وەرنەگرت و نەیانتوانی لەوە تێ بگەن کە قەڵاچۆی بە کۆمەڵی ئافرەتان و منداڵان و جەماوەری سڤیل شوێن لە سەر داڕشتی پتەوی ڕێکخراوەی خۆڕاگری دانانێت و پەکی ناخات و لە ئێستادا ھەمان سیاسەتی گەمژانە لە لوبنان دا تاقی دەکەنەوە.

با تاوانکارانی زایونی بزانن کە زۆر لەوە بچوکترن کە بتوانن زەبرێکی گرینگ لە داڕشتی پتەوی حزبوڵڵای لوبنان بوەشێنن. تەواوی ھێزی خۆڕاگریی ناوچەکە لە تەنیشتی حزبوڵڵادایەو پاڵپشتیی لێ دەکات. چارەنووسی ئەم ناوچەیە لە لایەن ھێزەکانی خۆڕاگری و لە سەرەوەی ھەموویانەوە حزبوڵڵای سەربەرزەوە دیاری دەکرێت. جەماوەری لوبنان لەبیریان نەچووەتەوە کە سەردەمێک لەشکریانی ڕژێمی داگیرکەر ھەتا بەیرووتیان خستبووە ژێر پۆستاڵی خۆیانەوەو ئەمە حزبوڵڵا بوو کە دەری پەڕاندن و لوبنانی خۆشەویست و سەربەرز کردەوە.

ئەمڕۆش ھەر لوبنان بە حەول و قووەی ئیلاھی دوژمنی دەست درێژکاری چەپەڵ و ڕووڕەش پەژیوان دەکاتەوە. لە سەر ھەموو موسڵمانانە کە بە ھەموو مسۆگەراتێکی خۆیان لە تەنیشتی جەماوەری لوبنان و حزبوڵڵای سەربەرزدا بوەستن و لە بەرنگار بوونەوەی ڕژێمی داگیرکەرو چەوسێنەرو چەپەڵ دا ، یارمەتییان بدەن.

والسلام علی عباد الله الصالحین

سیّدعلی خامنه‌ای

۷ ی ڕەزبەری ١٤٠٣ی کۆچیی ھەتاوی

 

سەرپەیڤ