دەسپێبوونی یەکەم مانۆڕی هاوبەشی زەوینیی ئێران و عومان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i431512-دەسپێبوونی_یەکەم_مانۆڕی_هاوبەشی_زەوینیی_ئێران_و_عومان
یەکەم مانۆڕی هاوبەشی زەوینیی نێوان هێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هێزی زەوینیی وڵاتی عومان دەست پێکرا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 01, 2024 08:00 Asia/Tehran

یەکەم مانۆڕی هاوبەشی زەوینیی نێوان هێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هێزی زەوینیی وڵاتی عومان دەست پێکرا.

 یەکەم مانۆڕی هاوبەشی زەوینیی نێوان هێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هێزی زەوینیی پاشایەتیی عومان کە بە شاهێنەکانی کوێستانی ١" یان (صقور الجبل۱) بەناوبانگە. لە ڕۆژی دووشەمەوە لە ویلایەتی جبل الاخضری وڵاتی عومان دەست پێ بوو.

ئەم مانۆڕە بە بەشداریی هێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران و پاشایەتیی عومان و هەروەها پشتیوانی هێزی ئاسمانی و  پۆلیسی پاشایەتیی عومان و لە ئاراستەی ئاڵووێری ئەزموونەکان، فێرکاری و راهێنانی جەنگاوەریی هاوبەش و بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی جەنگاوەری وهەڵمەتیی بەڕێوەدەچێ و تا دەیەمی ڕەزبەریش بەردەوام دەبێ.