دەقی بەیاننامەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە دوای مووشەک بارانکردنی ئیسرائیل
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i431527-دەقی_بەیاننامەی_سوپای_پاسدارانی_شۆڕشی_ئیسلامی_لە_دوای_مووشەک_بارانکردنی_ئیسرائیل
ئیسڕائیل دەست بجووڵێنێت گورزی کوشندەتری دەکەینە سەر.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 01, 2024 18:17 Asia/Tehran
  • دەقی بەیاننامەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە دوای مووشەک بارانکردنی ئیسرائیل

ئیسڕائیل دەست بجووڵێنێت گورزی کوشندەتری دەکەینە سەر.

ئۆمەتی گەورەی ئیسلامی ، نەتەوەی شەریف و شەهید پەروەری ئێران تاوێک لەوە پێش و لە دوای ماوەیەک دان بە خۆدا گرتن لە بەرامبەر پێشێلکردنی سەروەری کۆماری ئیسلامی ئێران و تیرۆرکردنی موجاهیدی شەهید دکتۆر ئیسماعیل هەنیە لە لایەن ڕژێمی زایونیستییەوە ، بە پێی مافی ڕەوای خۆمان و بە گوێرەی جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرفراوانتربوونی شەرخوازییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە پاڵپشتی ئەمریکا بۆ قەڵاچۆی خەڵکی لوبنان و غەزە و شەهیدکردنی موجاهیدی گەورە و ڕابەری تەوەرەی خۆڕاگری و ئەمینداری گشتی سەربەرزی حیزبوڵڵا سەید حەسەن نەسروڵڵا و شەهیدکردنی فەرماندەی ڕەشید و ئازا و ڕاوێژکاری باڵای سوپای پاسداران لە لوبنان سەرلەشکر پاسدار سەید عەباس نیلفرۆشان، هێزی هەوا فەزای سوپا بە دەیان مووشەکی بالستیکی چەندان شوێنی گرینگی سەربازی و ئاسایشی زایۆنی لە قووڵایی ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین کردە ئامانج کە دواتر وردەکارییەکانتان بۆ بڵاو دەکەینەوە .

هەروەها پێتان ڕادەگەیەنین ئەو هەڵمەتە بە گوێرەی پەسەندکراوەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و ڕاگەیندراوی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان و پاڵپشتی هەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران و وەزارەتی بەرگری ئەنجام دراوە.شایانی باسه ، وشداریش دەدەینە ڕژێمی زایونیستی بێتوو لە دوای ئەو هەڵمەتە کە بە پێی مافی ڕەوای وڵاتەکەمان و یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان ئەنجام دراوە ، کاردانەوەی سەربازی بکات ، ڕووبەڕووی هەڵمەتێکی دیکەی کوشندەتر و گورچکبڕ دەبێتەوە.

ومن نصرا الا من عند الله العزیز الحکیم

پێوەندی گشتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی