تشرینی یه‌که‌م 03, 2024 07:15 Asia/Tehran
  •  ڕێبەری باڵای شۆڕش: تەنیا ڕێگای کۆتایی هاتنی شەڕ لەناوچەدا، لەکۆڵکردنەوەی شەڕی ئەمریکایە

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ لەدیداری بەسەدان کەس لە بلیمەتانی زانستی، کەسایەتییە سەرکەوتووەکانی ئۆلەمپیادەکان و سەرکەوتووانی تاقیکاریی چوونەنێو زانکۆکان، فەرمووی: کێشەو گرفتەکانی ناوچە، کەسانێکی وەک ئەمریکاو ژمارێک وڵاتی ئوروپایین کە بەدرۆ باسی ئاشتی و هێمنی دەکەن ، بەم پێیە، تەنیا ڕێگای کۆتایی هاتنی شەڕ و گرژیی و تێکهەڵچوونەکان لەناوچەدا، لەکۆڵکردنەوەی شەڕی ئەو وڵاتانەیە.

ڕێبەری باڵای شۆڕش، دنەدانی سەددام بۆ هێرشکردنەسەر ئێران و بەدیهاتنی رۆژانێکی سەخت و سەغڵەتی، بە نموونەیەکی شەڕخوازییەکانی ئەمریکاو رۆژاواییەکان لەناوچەدا ناوبردو فەرمووی: خۆشەویستیی ئێستای نێوان دوو وڵاتی ئێران و عێراق کە خۆی لە ڕێپێوانی مەزنی ئەربەعیندا دەرخست، نموونەیەکی ئاشکرایە کە پێشان ئەدا هۆکاری سەرەکیی کێشەو ئاریشەکانی ناوچە، جاڕدەرانی درۆزنی ئاشتین کە دەبێ بە یارمەتیی خوداوەند وهەوڵ و تێکۆشانی گەلی ئێران و بە کەڵک وەرگرتن لە ئیلهاماتی شۆڕشی ئیسلامی و هاوکاریی نەتەوەکانی دیکە، شەڕیان لە ناوچەدا کەم بکرێ.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی، لە درێژەی قسەکانیدا،  بلیمەتیی و بوارەکانی پەروەردەکردنی بلیمەتانی، بە گرینگترین دەسکەوتەکانی وڵات زانی و فەرمووی: گرینگترین بوار بۆ پەروەردەکردنی کەسانی بلیمەت و هەڵکەوتە، بەهرەی زیرەکییەو ئێران لەباری بەهرەی زیرەکیی، یەک لە وڵاتانی پێشەنگی جیهانە .

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، وێڕای ئاماژە بە گۆڕانکارییە خێراکانی بواری زانست لە ئاستی جیهاندا، بلیمەتانی بۆ جەهاد لەپێناو ڕابوونی زانستی بانگهێشت کردو پێی داگرت: وڵات پێویستیی بە ڕابوون و بزاڤی تازەی زانستی هەیە کە ئەوەش ئەرکی سەرشانی کەسانی بلیمەت و خودان بەهرە و زیرەکیی تایبەتە.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، هێنانەدی بزاڤ و ڕابوونی تازەی زانستی وەک جەهادی بلیمەتان ناوبردو بە پێداگریی لەسەر ئەوەی کە جوڵەو ڕابوونی تازەی زانستی، دەبێتەمایەی سەرکەوتن بەسەر خەنیم و ناحەزاندا، فەرمووی: یەک لە ئەنجامەکانی سەرکەوتووبوون لەباری زانستی و تەکنۆلۆژیایی ئەوە دەبێ کە دوژمن دەستی لە گورز وەشاندن لە خەڵکی غەززە و زاحیە کورت دەبێتەوەو پێش دەگرێ بەو شەڕخوازییانەی کە خەڵک و گەنجەکان لەگەڵیاندا بەرەوڕوو دەبن.

سەرپەیڤ