تشرینی یه‌که‌م 05, 2024 14:19 Asia/Tehran

فەرماندەری گشتی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتەگەلێکدا وشداری بە ڕژیمی زایونی دا لە حاند ئەنجام دانی هەر جۆرە کردوەیەکی گەمژانە .

 سەید عەبدوالڕەحیم موسەوی فەرماندەری گشتی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی کرد  زایونیستەکان  بڕوایان وایە بە تڕۆڕی شەهید نەسڕوڵڵا و فەرماندەکان ؛  حزبوڵڵا یان لەناو بردووە  بەڵام  ڕووداوەکانی  گوڕەپانی شەڕ  دەڵێت  حزبوڵڵا هێزمەندتر بووە  و ڕوژانە  زەبرگەلی قورس   لە دوژمن  ئەدات . ناوبراو هەروەها وتی  ئەگەر دوژمن  بۆ وڵامدانەوە  بە ئوپڕاسیونی    وەعدەی سادقی  دوو  دەست بە کاری  گەمژانە  بدات   وڵامێکی قورستر و مەزنتر وەردەگرێت .

فەرماندەری گشتی  ئەرتەش  بە  ڕاگەیندرانی  ئەوەی  کە  یەکێتیی  گوڕەپانەکان  ئێستا لەو پەڕی خۆی دایە و بەرەی خۆڕاگری زیاتر لە هەر کاتێکی  دیکە لە بواری  بەرەنگار بوونەوەی دوژمن و هاوپەیمانەکانی  یەکگرتو و یەکڕیزە  سەبارەت بە ئوپڕاسیونی  یەمەنیەکانیش  وتی : من وەک  سەربازێکی کوماری ئیسلامی ئێران ستایشی  یەمەنی گەورە و پشتیوانیەکانی لە گەلی مەزڵومی  فەلەستین دەکەم .

سەرپەیڤ