قالیباف: وەڵامی هەرپەلامارێک بۆسەروڵاتەکەمان بە توانایی وهێزەوە ئەدینەوە/ سەردا قائانی لە سیحەت وسەلامەت دایە
سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی پیداگرت کە ئێمە بە دڵنیاییەوە وەڵامی هەرپەلامارێک بەدژ وڵاتەکەمان بە هێزەوتوانایی تەواو وبەشێوەی باش ئەدەینەوە
محەممەد باقرقالیباف سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران کە ئەمڕۆشەممە سەفەری کردووە بۆ بەیروت ، لەوتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئەلمەیادینی لوبنان وتی:
ئێمە بەم سەفەرە ویستمان بڵێن کە پەیڕەوی ئەکەین لە ڕێبەرەکەمان ئایەتۆڵڵا خامنەیی ، کە نوێژی هەینی سەرباری هەڕەشەکانی دوژمن بەڕێوەبرد. ئێمەیش کە دوژمن ناترسین وسەفەربۆ لوبنان بە پیی یاساوڕێسای نێودەوڵەتی ئەنجام ئەدەین وهیچ ترسیکمان لەهاتن بۆ ئیرا نیە.
وتیشی: زۆرجار ڕامانگەیاندووە کە نامانهەوێ شەڕپەرە پێبدەین ، بەڵام بە دڵنیاییەوە وەڵامی هەرپەلامارێکی دوژمن بە هێزوتوانا وبەشێوەی باش ئەدەینەوە. قالیباف لە درێژە داوتی : وەڵامی ئێمە لە وەعدەی سادقی ٢ وەڵامێکی سەربازی بوو، چۆنکە ئێمە تەنیا بنکە وناوەندەسەربازی، هەواڵگری وئاسایشتیەکانی ڕژێمی زایۆنیمان دایە بەردەسڕێژ.
جەختیشی کرد: ئەوشتەی کە لەبارەی سەردارقائانی بڵاوکراوەتەوە، هەواڵی هەڵە ونادروستە کە بەشێوەی دوژمنکارانە بڵاودەبێتەوە. سەردارقائانی لە سیحەت وسەلامەت دایە وخەرێکی ئەنجام دانی ئەرکەکانیەتی. ڕاشیگەیاند :
زۆرجاروتوومانە کە نابێ لەئاسمان وخاکی وڵاتانی دراوسێی بۆ پەلامارلەدژی وڵاتەکەمان کەڵک وەربگیردرێت. ئەگەر ئەم شتە ڕووبدات ، وەڵامی ئێمە ڕوون وسروشتی دەبێت ، چۆنکە مسۆگەرانە هەرجۆرە پەلامارێک بۆسەر ئێران کە لوێوە ڕووی دابێت ، وەڵام ئەدەێنەوە.
دڵنیاین کە دراوسێکانی ئێمە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین ئەم مژارە لەبەر چاوئەگرن ، هەربەجۆرەکە لە ڕابردوو بەڵینمەندی ئەم کارە بوون وئێمە لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچە پێوەندی ئاشتیخوازانەمان هەیە . لە ئێران لەم بارەوە کۆدەنگی لە ئارادایە و ئەم کۆدەنگی وڕێککەوتنە لە کردانەوەکانی ئێمە دا دیارە. قالیباف وتیشی: لەبارەی پشتیوانی ولاگری کردن لە خەڵکی لوبنان وفەلەستین ویارمەتی دان بەوان هاودەنگ وهاوبیروڕاین . خەڵکی ئێمە وهەموو ئۆمەتی ئیسلام لە گەلی لوبنان وفەلەستین پشتیوانی مادی ومەعنەوی دەکەن. ناوبراو هەروەها وتی: سروشتیە کەلەئاوەدانکردنەوەی ژێرخانەکان وناوچە زیان وێکەوتووەکاندا بەشداریمان هەبیت. ئێمە ووڵاتانی ئیسلامی داکۆکی دەکەین /.