جەختی ئێران لەسەر کردەوەی مافەوانی بۆ گوشارهێنان بۆسەر ڕژێمی زایۆنیستی
جێگری مافەوانی و نێونەتەوەیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کرد لەسەر کردەوەی مافەوانی بۆ گۆشار خستنە سەر ڕژێمی زایونیستی
کازم غەریب ئابادی سەبارەت بە کردەوەی مافەوانی تاران لە پەیوەندی لەگەڵ پەلاماری ئەم دواییەی ڕژێمی زایونیستی بۆ سەر ئێران وتی : پێ و شوێن گرتنی مافەوانی بۆ ڕاکێشانی بیروڕای گشتی و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان بەرەو لای کردەوەی دەسدرێژکارانەی ڕژێمی زایونیستی وناچار کردنی ڕژێمی زایونیستی بە وەڵام دانەوەی لە هەمبەر دەسدرێژکاریەکەی و قەبووڵکردنی بەرپرسایەتی ئەو پەلامارە لە فەرمانی کاری دایە .
غەریب ئابادی وتی : بە سەرنج بەوەی کە کردەوەی ڕژێمی زایونیستی بنپێیکردنی جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوەکان و کارێکی دەسدرێژکارانە بوو، ئێران دەس بە جێی ڕاپۆڕتی ئەوکارەی پێشکەشی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان و ئەنجومەنی ئاسایش کرد. جێگری مافەوانی و نێونەتەوەیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە وتنی ئەوەی کە لەو ڕاپۆڕتەدا داوا لە سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان و ئەنجومەنی ئاسایش کراوە بۆ پێکهێنانی دانیشتنی خێرا و نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایش جەختی کرد سێ ئەندامی ئەو ئەنجومەنە واتە چین ڕووسیا و ئەلجەزایر لاگریان لەو داخوازیەی ئێران کرد و ئەو دانیشتنەش ئەمڕۆ بۆ لێکدانەوەی ڕەهەندەکانی ئەو جەنایەتە بەڕێوە دەچێت .
غەریب ئابادی لە درێژەدا وێڕای جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە کردەوەکان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ جنایەتەکانی ڕژێمی زایونیستی تەنیا بەرتەسک نابێتەوە لە بواری سیاسی دیپلوماتیک و مافەوانی وتیشی : کردەوەگەلێکی زۆر لە بەرنامە دایە بەڵام بۆ ئەوەی کە لە ڕوانگەی مافەوانیەوە بیروڕای گشتیی و سەرنجی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان بەرەو لای ئەو کارە دەسدرێژکارانە و گوشاری دو هێندە بۆ سەر ڕژێمی زایوینستی ڕابکێشرێت گرینگە .