ڕەتکرانەوەی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئێران وپاکستان لە دژی تیرۆریستەکان
ناوەندی پێوەندیەکانی ستادی گشت هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەدەرکردنی ئاگاداری نامەیەک ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئێران وپاکستان لە دژی گروپێکی تیرۆریستی لە ناوخاکیی پاکستانی ڕەت کردەوە
ناوەندی پێوەندیەکانی ستاسی گشت هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند: گروپە تیرۆریستەکانی سەر بە ستکبارکە لە ڕۆڵی پیادە نزامی ئەمریکاو ڕژێمی زایۆنی، سنوورە هاوبەشەکانی ئێران وپاکستان دەکەنە گۆڕەپانی هەڵمەتی خراوکارانەی خۆیان وبەشەڕاشوویی نانەوە ونائەمنیی، دوو لای سنوورەکانی ئێران وپاکستانیان کردبووبە جیی ڕمبازین وکاروکردەی تیرۆریستی خۆیان ، لەگەڵ ئۆپراسیۆنی سەربازی سوپای وڵاتی دوست وبرادر، پاکستان ڕووبەڕوو بوونەوە .
بەپێی ئەمە سوپای پاکستان ڕۆژی ١٥ی خەزەڵوەرلە درێژەی بەربەرەکانێ لەگەڵ گروپە تیرۆریستەکان ولایەنە تێکدەرەکانی ئاسایشت " ڕاسا" هەڵمەتی بەربەرەکانێ لەگەڵ گروپێکی تیرۆریستی تەکفیریان لە ناو خاکی پاکستان فەرمانبەریەتی وڕێنوێنی کرد کە لەڕەوتی ئەم ئۆپراسیۆنە ژمارەیەک لە ئەندامان وهۆکارانی ئەم گروپە کوژران . ناوەندی پێوەندیەکانی ستادی گشت هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ، وێڕای ڕێزگرتن لە کاروکردەی بەرپرسانەی سوپای پاکستان لە بەربەرەکانێ لەگەڵ تیرۆریستەکان ، هیوادارە بە پێوشوێن گرتن وجێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەکانی ئاسایشتی نێوان دوو لایەن، شایەتی لەناوبردنی گروپە تیرۆریستەکان ودامەزرانی ئاسایشت وئارامشی تۆکمە وتەواو لە سنوورەکانی دوو وڵات بێت. پێشتر بڕیک لە میدیا ناوخۆییەکان بە گیڕانەوە لە سەرچاوە هەواڵیەکان بانگەشەی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئێران لەدژی گروپێکی تیرۆریست لە ناوخاکی ئەو وڵاتەیان کردبوو، ، کەئەم ئیدعایە ڕەت کراوەتەوە وتەئید نەکراوە.