بەیاننامەی هاوبەشی ئێران، ڕووسیا و تورکیا سەبارەت بە پرسەکانی ناوچەکە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i432838-بەیاننامەی_هاوبەشی_ئێران_ڕووسیا_و_تورکیا_سەبارەت_بە_پرسەکانی_ناوچەکە
ئێران، ڕوسیا و تورکیا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا جەنایەتەکانی زایۆنییەکان دژ بە فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە و پەلامارەکانی ڕژێمی داگیرکەر دژ بە لوبنان و سوریایان شەرمەزار کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 12, 2024 15:45 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی هاوبەشی ئێران، ڕووسیا و تورکیا سەبارەت بە پرسەکانی ناوچەکە

ئێران، ڕوسیا و تورکیا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا جەنایەتەکانی زایۆنییەکان دژ بە فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە و پەلامارەکانی ڕژێمی داگیرکەر دژ بە لوبنان و سوریایان شەرمەزار کرد.

ئێران، ڕوسیا و تورکیا لە چوارچێوی دانوستانی ئاستانەدا سەبارەت بە سوریا، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بۆ شەرمەزار کردنی کردەوەگەلی دەسدرێژکارانەی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا بڵاو کردەوە و ئەو دەسدرێژییانەیان بە بنپێکەری یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان وەسف کرد.

ئێران، ڕوسیا و تورکیا  لە بەیاننامەکەیاندا ژینۆساید ڕژێمی زایۆنی لە غەززە و هەروەها دەسدرێژییەکانی ئەم ڕژێمە بۆ سەر لوبنان و کەرتی ڕۆژاوایان شەرمەزار کرد و خوازیاری دامەزرانی ئاگربڕ بوون.

ئەوان هەروەها پەلامارەکانی سوپای داگیرکەری زایۆنی بۆ سەر سوریایان ئیدانە کرد و ئەو کردەوانەیان بە بنپێکەری یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان زانی و جەختیان کرد لەسەر بەردەوامی هەوڵەکان لەپێناو ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکانی نێوان ئانکارا و دیمەشق.