قالیباف: دەسپێکرانی وەگەڕخستنی سانتریفێوژە پێشکەوتەکان وەڵام بە سیاسی کاری ئاژانسە
سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی وتی: وەڵامدانەوەی بەرامبەری کۆماری ئیسلامی بە کەڵک وەرگرتنی سیاسی لە ئەنجومەنی بڕیاردەرانی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ، دەسپێکەری وەگەڕ خستنی زەنجیرەیەک لە سانتریفیۆژە نوێ وپێشکەوتووەکانە.
محەممەد باقرقالیباف ڕۆژی یەکشەممە " ئەمڕۆ" لە مەجلیسی شورای ئیسلامی و وتاری بەرلە دەستوری خۆی گەیشتنی ساڵوگەڕی دامەزرانی ڕێکخراوی بەسیجی موستەزعەفینی پیرۆزبایی کرد ووتی: ڕێکاری ناڕاستیانە، سیاسی ڕۆخێنەری سێ وڵاتی ئوروپایی وئەمریکا بووە بە هۆی دەرکرانی بڕیانامەیەکی بێ پاساو وبێ کۆدەنگی لەبارەی بەرنامەی ئاشتی خوازانەی ناڤۆکی ئێران لە ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی .
سەرۆکی مەخلیسی شورای ئیسلامی وتی: سێ حکۆمەتی ئوروپایی وئەمریکا ، چالاکیەکانی ئاشتیخوازانەی ناڤۆکی وڵاتەکەمان ، بیانوویەک بۆ کاروکردەی ناڕەوای خۆیان داناوە وئیعتبار وسەربەخۆیی ئاژانس بە بێ بەلێنمەندبوون دەبەنە ژێر پرسیاروکەش وهەوای سازەندە وباشی بەدی هاتوو بۆ بەهێزکرانی هاوکاریەکانی ئێران وئاژانس تەماوی دەکەن .سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی بە ئاماژەدان بە دەرکرانی حۆکمی دەسگیرکرانی دیوانی باڵای سزادانی نێودەوڵەتی بۆ ناتانیاهوسەرۆک وەزیران گاڵانت وەزیری جەنگی ڕژێمی زایۆنی وتی:
دیوانی سزادانی نێودەوڵەتی سەرەنجام حۆکمی دەسگیرکرانی دوو کەس لە گەورەترین جەنایەتکارانی جەنگی مێژووی هاوچەرخ یانی سەرۆکانی بکوژی ڕژێمی نامەشروعی زایۆنی دەرکرد.قالیباف ڕوداوی تاڵ وناخۆشی شەهیدکرانی بڕێکی زۆر لە شارومەندانی پاکستانی لە پەلاماری تیرۆریستی لە حکۆمەت ونەتەوەی پاکستان بە تایبەت بنەماڵەکانیان سەرەخۆشی کرد وبۆ بریندارانی داوای شیفای لە خوای گەورە کرد. وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەک ڕابردوو لە تەنیشت وڵاتی دوست وبرای پاکستان دا دەبێت هەتا بە پەرەپیدانی ئاسایشت لە ئاستی ناوچە لە دوپاتبوونەوەی وەها ڕوداوێک لە هەرشکڵ وشێوازێک پێشگیری بکات