ئێران: ترۆئیکای ئەورووپا خێرا کۆتایی بێنێ بە بنپێکردنی ڕێکەوتنی ئەتۆمی
باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئێرانی، بە تۆمەتگەلێکی بێ بنەما زانی کە ئامانجی سیاسییان لە پشتەوەیە.
ئەمیرسەعید ئیرەوانی دوابەدوای ئەوەی نوێنەرانی ترۆئیکای ئەورووپا تۆمەتگەلێکیان خستە پاڵی ئێران، لە نامەیەکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش و سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پێیداگرت کە هەنگاوەکانی ئێران لە چوارچێوی مافە یاساییەکانی ئاماژەپێکراو لە بڕگەکانی ٢٦ و ٣٦ی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و لە کاردانەوە بە چوونەدەری یەکلایەنە و نایاسایی ئەمریکا لە ڕێککەوتن ئەنجام دراوە.
لەم نامەیەدا هاتووە کە ترۆئیکای ئەورووپایی بەڵێن و ئەستۆگرییەکانی سەبارەت بە هەڵگرتنی بایکۆتەکان لە سەر ئێرانی بەجێ نەهێناوە و بە داسەپاندنی بایکۆتی زیاتر، لەوان بایکۆت کردنی هێڵەکانی گەمیوانیی ئێران و گەشتە ئاسمانییەکانمان، بەردەوام بوون لە سیاسەتی دوژمنکارانەیان. ئیرەوانی هەروەها لەم نامایەدا بە ئاماژە بە هاوکاریی شەفاف و بنیاتنەری ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی پێیداگرت کە بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران بە تەواوەتی لە ژێر چاودێریی "ئن پی تی"ـدا بووە و سازکردنی چەک و کەرەستەی جەنگیی ئەتۆمی هیچ جێگا و ڕێگایەکی لە دوکتۆرینی بەرەڤانی ئێراندا نەبووە و نابێ.