وەزیری نەوت: ئێران پێبەندە بە ئەرکەکانی لە بواری هەناردەی گازەوە
وەزیری نەوتی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران خۆی بە پێبەند دەزانێ بە جێبەجێ کردنی هەموو ئەرک و ئەستۆگرییەکانی لە چوارچێوی گرێبەستە هەناردەییەکانیدا.
موحسن پاکنژاد بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئێران هەموو ئەرک و ئەستۆگرییەکانی لە گرێبستەکانی هەناردەی گاز بۆ وڵاتانی عێراق و تورکیا بەجێهێناوە، وتیشی: هەنگاوە بەراییەکان هەڵگیراوە بۆ دەسپێبوونی دانوستان لەگەڵ وڵاتی تورکیا بۆ نوێ کردنەوەی ماوەی گرێبەستی هەناردەی گاز.
پاکنژاد بە ئاماژە بەوەی کە تورکیا ئامادەیی دەربڕیوە بۆ درێژەپێدانی هاوردەکردنی گاز لە ئێرانەوە وەکوو دابینکەرێکی جێمتمانە، راشکاوانە رایگەیاند: دانوستانی سواپ و هاوردەکردنی گاز لە ڕوسیایشەوە پێ و شوێن دەگیردرێ. وەزیری نەوتی ئێران هەروەها بە ئاماژە بە دانوستانەکانی ئێران لەگەڵ تورکەمەنستان و ڕووسیا سەبارەت بە سواپی گاز وتیشی: دانوستانمان بەردەوامە.
ئێران سەرباری بایکۆتە زاڵمانە و نایاساییەکانی ڕۆژاوا ، ڕادەیەکی زۆر نەوت و گازی هەناردە دەکات بۆ وڵاتانی جۆراوجۆ لەوان عێراق و تورکیا.