هەواڵی چوڵ کرانی باڵوێزخانەی ئێران لە دەمیشق ڕەتکرایەوە
وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە هەواڵی بڵاوکراوە لەمەڕ چوڵکرانی باڵوێزخانەی ئێران لە دەمیشقی ڕەت کردەوەووتی کە ئەم باڵوێزخانەیە هەروا کراوەیە وکارگیڕەکانی سەرقاڵی کاروچالاکین .
" ئیسماعیل بەقایی" وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە ئەمڕۆ شەممە ١٧ی سەرماوەز " هەواڵی بڵاوکراولەمەڕ چوڵ کرانی باڵوێزخانەی ئێران لە دەمیشقی ڕەت کردەوە وتی: هەواڵی هاوپێوەند بە چوڵ کرانی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەدەمیشق دروست نیە وئەم باڵوێزخانەیە هەروا درێژە ئەدات بە چالاکیەکانیی. بەرلەمە بڕێک لە میدیاکان لە چوڵ کرانی باڵوێزخانەی ئێران لە دەمیشق دوابەدوای دۆخی ئەمدواییە لە سووریا وجمووجوڵی تیرۆریستەکان لەم وڵاتە هەواڵیان دابوو.
ئەمدواییانە ودوابەدوای دەسدرێژی گروپە تیرۆریستەکان بۆسەر کۆنسولخانەی ئێران لە حەڵەب، کارگیڕانی ئەم کۆنسولخانەیە گوێزرانەوە بۆ دەمیشق. وەحیدجەلال زادە جێگری کۆنسولخانە، کاربەڕێوەبەری مەجلیس وئێرانیەکانی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە ١١ی سەرماوەز،وتی کە: کارمەندانی کۆنسولخانەی ئێران لە حەڵەب لەکاتی خۆی شوێنەکەیان بەجێ هێشت وئێستاکەیش لە دەمیشق دا نیشتەجین.